یەكەم ڕۆژی سەری ساڵی كۆچی دیاریكرا
خەڵك- بەشی هەواڵ
دیوانی وەقفی سوننەی عیراق یەكەم ڕۆژی مانگی موحەڕەم دیاری دەكات و بەوهۆیەوە حكومەتی عیراق ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند.

دیوانی وەقفی سوننەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ پێنج شەممە هاوكاتە لەگەڵ 1ی موحەڕەم، كە دەكاتە سەری ساڵی نوێی 1439ی كۆچی.

لای خۆشیەوە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە ڕۆژی پێنج شەممە 21ی ئەیلول بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یەكەم ڕۆژی مانگی موحەڕەمەوە پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كە سبەینێ‌ پێنج شەممە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت بەبۆنەی 1ی موحەڕەمەوە پشووی فەرمیە.
به‌روار:  20/09/2017
847   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   739
کۆی سه‌ردان:   29246984