فیلمێك له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی جیهانی كێبركێی خه‌ڵات ده‌كات
مالمۆکورد
كورته فیلمی (فڕین) لهسیناریۆو ده‌رهێنانی عه‌بدولوه‌هاب شوانی وه‌ك تاكه فیلمی كوردی و عێراقی له‌فیستڤاڵی نێوده‌وڵی (ڤیڤا)و له‌پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداری دهكاتو كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات، ده‌كات.
له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه ده‌رهێنه‌ر عه‌بدولوه‌هاب شوانی وتی "فیستڤاڵی ڤیڤا، روداوێكی گه‌وره‌ی هونه‌رییه كه دامه‌زراوه‌ی ڤیڤا له‌سه‌رایڤۆ پێی هه‌ڵده‌ستێت لهبوسنه و هه‌رسك، بۆ پێشبركێی فیلمی نێوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌مو ساڵێك سازده‌كرێ له‌مانگی سێبتهمبهرو بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
وتیشی "كورته فیلمی (فڕین) تاكه فیلمی كوردی عێراقییه له‌فیستڤاڵه‌كه به‌شداره له‌پێشبڕكێی بردنه‌وه‌ی خهڵاتو فێستیڤاڵه‌كه له‌رۆژانی (13 بۆ 17ی مانگی سێبتێمبه‌ر)، به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
سه‌باره‌ت به‌چیرۆكی فیلمه‌كه‌شی، شوانی وتی "فیلمه‌كه باس له‌دو قه‌ناس به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه و داعش ده‌كات، له‌گه‌ڵ كۆترێكی سپی كه ڕۆڵێگی گرنك ده‌بینێت وه‌ك سیمبوڵیكی جیهانی".
وتیشی "فیلمه‌كه له‌و چیرۆكه راسته‌قینانه ره‌نگیداوه‌ته‌وه كه له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به تیرۆرستان رویانداوه، كه تیایدا پرسیارگه‌لێك له زیهنی بینه‌ر دروست ده‌كات و ناچار به وه‌ڵامی ده‌كات".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مه چواره‌م به‌رهه‌می ئه‌وه له‌بواری سینهماداو وتی " (فڕین)به‌سپۆنسه‌ری رێكخراوی (JKH) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر) و له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای (سكای ئارت)ه".
له‌باره‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی فیلمه‌كه‌ش ، عه‌بدولوه‌هاب شوانی وتی "له‌فیلمه‌كه‌دا شاخه‌وان مسته‌فا رۆڵی پێشمه‌رگه و ئیبراهیم ره‌مه‌زان رۆڵی داعش به‌رجه‌سته ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ش، شوانی وتی "ئه‌م فیلمه له‌وێنه‌گرتن و مونتاژی شوكری عهلیو سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ئارین كوردی و لاوه‌ند حه‌مه‌د و كاری ده‌نگ و موزیك له‌لایه‌ن توانا خاڵه حه‌مرین، ئه‌نجامدراوه".
وتیشی "فیلمه‌كه له‌میحوه‌ری خازر له‌گوندی حه‌سه‌ن شام وێنه‌گیراوه".
عه‌بدولوه‌هاب شوانی، نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر لهكارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، نوسه‌رو سیناریستی یه‌كه‌م زنجیره درامای منداڵان به‌ناوی (وانه) ساڵی (2012)، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری هه‌ر سێ كورته فیلمی (بیگه‌ر،
به‌رده‌كانی سه‌ر ڕێگه، مێگه‌ل)، له‌ساڵی (2000) وه ده‌ستی به‌نوسین و كاری هونه‌ری كردوه و دواكاریشی كورته فیلمی (فڕین)ه.
بهروار: 10/09/2017
566 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|