جوبرائیل به‌بێ ده‌نگی گه‌یشته ئاسمانی كه‌نه‌دا
مالمۆکورد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی كه‌نه‌دا به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی تۆرنتۆ (نولیوود) ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له رۆژی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 ده‌ستپێده‌كات".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 3مانگدا به‌شداری 29 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌و كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شادی‌و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
به‌روار: 09/09/2017
439 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|