بە پاڵەوان
بە پاڵەوان
دکتۆر شێرکۆ عهبدوڵڵا
+ خەستەخانەكە زۆر بێدەنگ دیارە. چییە؟ مورافیقەكانتان دەركردووە؟
ـ نەوەڵـڵا بە جەماعی ناردومانن بۆ مزگەوت. دوو رۆژە ئاومان نییە.
+ ئۆوو.. ئەی نەخۆشە قوڕبەسەرەكان چۆن دەست بە ئاو ئەگەیەنن؟
ـ بەتەماین دایبیان پێ هەڵگرین، قوربان.
+ فیكرەیەكی باشە ئافەرین. ئەمە بە تەعلیمات بۆتان هات یان فیكرەی خۆتانە؟
ـ كامە ئەفەرمووی بەگم؟
+ مەسەلەی دایبییەكە.
ـ جا تووخوا دایبییش بوو بە فیكرە، بێ قەزابی یاخوا؟ خەڵك فیكرەی بۆ دێت ئەچێ لە تەنەكەی كۆنی بەتاڵ سپلیت دروست ئەكات.
+ كێیە ئەو عەبقەرییە؟
ـ كۆرییە ئوستاز. قابیلە كوردبێ!!
+ كورد زیرەكترە رۆڵە.
ـ چی؟ كورد لە كۆری زیرەكترە؟
+ بەڵێ لە كۆرییش و لە یابانییش زیرەكترە. بەس من و تۆ هەستی پێناكەین.
ـ كورد لە یابانییش زیرەكترە؟
+ بەڵێ.. بەتایبەت مەسئولەكانمان.
ـ تێناگەم! چۆن چۆنی زیرەكترن؟
+ كۆری و یابانی چیان كردووە، تائێستا؟ ئەو پەڕەكەی هاتوون ئاسنیان كردووە بە قەمەرە. یان لەوحیان كردووە بە موبەریدە... لەوە زیاتر هەیە؟
ـ جا ئەوە كەمە گەورەم؟
+ بەڵێ كەمە.. مەسئولەكانی ئێمە تیجارەتت بۆ ئەكەن بە كوردایەتی.
ـ ئێ...
+ خائینت بۆ ئەكەن بە پاڵەوان.
پوکمیدیا
بهروار: 08/09/2017
979 جار خوێندراوهتهوه
|