پێشنیازی تووند کردنەوەی ڕەگەزنامەی سویدی دەکرێ
ئەمڕۆ توماس تۆبێ و گونار ستریۆممەری سەر بە پارتی مۆدێراتەکان لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێر ڕایانگەیاند کە پارتەکەیان دەیەوێت مەرجی وەرگرتنی هاووڵاتینامەی سویدی توند بکەنەوە.

نووسەرەکان دەڵێن بەهای هاووڵاتینامەی سویدی زیاترە لەوەی کە ئێستا هەیە، بۆیە دەمانەوێت گۆڕانکاری بێتە ئاراوە. مەرجەکان دەبێت ببنە ڕێخۆشکەر بۆ پرۆسەی هاوگونجی و نزیک بن لە مەرجی وڵاتانی تری باکور و ئاڵمان.
پێشنیازی مۆدێراتەکان بۆ پێدانی هاوڵاتینامەی سویدی

شارەزایی لە زمان و کۆمەڵگەی سویدی
خۆبژێوی
درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی هاوڵاتینامەی سویدی
وەرگرتنەوەی هاوڵاتینامە لەو کەسانەی تاوانی گەورە ئەنجام دەدەن
زووتر هاوڵاتینامە بەو کەسانە بدرێت کە زووتر خۆیان دەگوونجێن
وننەکردنی پاسپۆرتی سویدی

ڕادیۆی کوردی سوید
به‌روار:  07/09/2017
1503   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   990
کۆی سه‌ردان:   29236094