ناسر حەسەن لە ئەزموونێکی نوێدا

شیڤان شێرزاد

له نوێترین ئهزموونی هونهری‌ خۆی دا، هونهرمهند (سامی كاكه) كۆتایی به وێنهگرتنی فیلمێكی نوێ هێنا له ژێر ناونیشانی (سپی سپی‌)، كه له نووسین و دهرهێنانی خۆیهتی، ئێستایش له قۆناغی مۆنتاژدایه.

(سامی كاكه)ـی‌ دهرهێنهر ڕایگهیاند: ناوهڕۆكی‌ ئهم كورته فیلمه، باس له ئاڵای‌ كوردستان دهكات، كه له ڕێگهی‌ كهسایهتیهكی بهرچاو لادێیهك بانگهشه بۆ سهربهخۆیی و بهدیهاتنی خهونی لهمێژینهی‌ نهتهوهیهك دهكات، كارهكتهری‌ سهرهكی ئهو بهرههمهش هونهرمهندی گهوره (ناسڕ حهسهن)ـه، كه ڕۆڵی پیاوێكی به تهمهن و پێشمهرگهیهكی دێرین دهبینێت به ناوی (مامه پیره)، له ڕۆژی ئاڵای كوردستان داوه له خهڵكی ئاواییهكهی‌ دهكات، لهم یادهدا ئاههنگ و شادی بگێڕن و ههمووان بانكگهێشت دهكات بۆ یهكڕیزی دهست بخهنه نێو دهستی یهكتر و گهیشتن به خهونهكانمان.

گوتیشی‌: ههریهكه له ئهكتهران (مازیچین عهزیز و ههڤاڵ قهرهچۆغی و غازی شینه) بهشدارن لهو فیلمهدا، لهگهڵ دهستهیهك له منداڵان و كۆمبارس ڕۆڵیان لهو بهرههمهدا بینیووه و ستافی‌ فیلمهكهیش پێكهاتوون له (عهدنان عوسمان) بهڕێوهبهری‌ وێنهگرتنی بهرههم DOP،

(ئیبراهیم ڕهمهزان) یاریدهدهری‌ دهرهێنهر و مۆنتێر، له وێنهگرتنی (یوسف ئهكرهم)ـه و به سپۆنسهری (كۆمپانیای ئهلبێت) ئهو كورته فیلمه هاته بهرههم و دیمهنهكانیشی‌ له گوندی عهلیاوه سهر به پارێزگای ههولێر و قهلێی‌ ههولێر وێنهی‌ گیراوه و سوپاس بۆ (مام فازڵ) موختاری‌ گوندی عهلیاوه و دانیشتووانی ئهو ناوچهیه، كه هاوكارییهكی زۆریان كردین له كاتی وێنهگرتنی ئهم فیلمهدا.

دهشڵێت: نزیكهی‌ ههفتهیهك سهرقاڵی وێنهگرتنی بهرههمهكه بووین، له داهاتوویهكی‌ نزیكدا ئهو فیلمه له سهرجهم كهناڵهكانی ڕاگهیاندن نمایش دهكرێت، مهبهستیش له ناونانی ئهو فیلمه به سپی، ئهوهیه كه مێژووی كوردستان پڕ بوو له نههامهتی و ڕژانی ڕووبارێك خوێن بۆ گهیشتن به ئازادی و خهونی سهربهخۆیی، بۆیه ئهو ناوهمان به ڕاوێژ لهگهڵ هاوكارانم ههڵبژارد.

جێگهی‌ باسه، هونهرمهند سامی كاكه خاوهنی7 فیلمی دیكۆمێنتاریی و دوو كورته فیلمه، ئهو بهرههمهش دهبێته سێیهم كورته فیلمی هونهرمهند، بڕیاریشه دوای‌ كۆتایی هێنان به كارهكانی بهرههمهكهی‌ بهشداربێت له چهند فیستیڤاڵێكی ناوهوه و دهرهوهی‌ كوردستان ناوبراو تا ئێستا چهندین خهڵاتی له فیستیڤاڵه نێوخۆیی و جیهانییهكان بهدهستهێناوه، دیارترین بهرههمهكانیش كه خهڵاتیان پێبهخشراوه كورته فیلمی (ئهودیوی تاوان) و (خۆشم دهوێت ههولێر) بووه.
به‌روار:  16/08/2017
698   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   956
کۆی سه‌ردان:   29264151