پلانێكی نوێی ئه‌وروپا له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه ئاشكرا ده‌بێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئاژانسی هه‌واڵی كۆریه‌ر مه‌یڵ له ڕاپۆرتێكیدا باس له پلانێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه به نیازه به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كانی له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا پیاده‌ی بكات.
ئه‌و ئاژانسه ده‌ڵێت ئه‌وروپا پلانی هه‌یه هێزی ده‌ریایی له‌ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا جێگیر بكات و كۆچبه‌ران له‌پێش گه‌شتنیان به ئه‌وروپا ده‌ستگیر بكات و بیانگێڕته‌وه بۆ ئه‌و وولاَته‌ی لێوه‌ی هاتوون. ئه‌مه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه حكومه‌تی ئوسترالیا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخدا پیاده‌ی ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌و وولاَته بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته ده‌كرێته‌وه كه لێوه‌ی هاتووه.
ئاژانسه‌كه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه ئاشكرا بكات ، ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوه له پاش ئه‌وه‌دێت كه به‌رپرسانی بالاَی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆیان ده‌ركره‌وتووه كه ملیۆنه‌ها كۆچبه‌ری كیشوه‌ری ئه‌فریقا له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا ده‌گه‌نه ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر له ئێستاوه هه‌نگاوی به په‌له نه‌نێن بۆ ڕێگریكردن له‌و كۆچه.
هاوكات ، كۆریه‌ر مه‌یڵ ، پلانێكی فه‌ره‌نساش ئاشكرا ده‌كات كه ده‌یه‌وێت له لیبیا كه‌مپ بۆ په‌نابه‌ران بكاته‌وه و له‌وێ له پێش كۆچكردنیان بۆ ئه‌وروپا ، كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه له‌پێش ئه‌وه‌ی كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌وروپا.
به‌روار: 12/08/2017
3140 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|