لە توركیاوە بۆ ئیتاڵیا دەبێت 5 شەو و ڕۆژ لە ئاودا بمێننەوە
خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
ڕۆژنامەنوسێك ڕایدەگەینێت، ڕۆیشتن لە توركیاوە بۆ ئیتاڵیا دەبێت پێنج شەو و ڕۆژ لە ئاودا بمێننەوە ئینجا دەگەنە ئیتاڵیا قاچاغچییەكیش دەڵێت" پێویستە ئەو گەنجانەی كۆچ دەكەن بە یەختی پۆلیسی كۆچ بكەن".


ڕۆژنامەنوسێك كە ئێستا لە هەوڵدایە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە "خەڵك" ی ڕاگەیاند، ئەو كوردانەی كە لە ڕێگای ئاوەوە دەیانەوێت لە توركیاوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا توشی بارگرانی زۆر دەبنەوە.


وتیشی" كاتێك لە توركیا بەڕێكەوتووین سێ‌ جار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گیراوین و ڕەوانەی توركیا كراوینەتەوە"


ئاشكراشی دەكات، ڕۆیشتن لە توركیاوە بۆ ئیتاڵیا دەبێت پێنج شەو و ڕۆژ لە ئاودا بمێننەوە ئینجا دەگەنە ئیتاڵیا.


یەكێكیش لەو قاچاغچیانەی كە هاوڵاتیان دەگەیەننە ئەوروپا لە لێدوانێكدا بۆ  تۆڕی میدیای خەڵك وتی" هاولاتیان توشی گرفتی زۆر دەبنەوە لە ڕێگای نێوان توركیا و ئیتاڵیا، بۆیە واباشترە ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت كۆچ بكەن لەگەڵ قاچاغچییە كوردەكان ڕێكبكەون".


ئاشكراشی كرد، دەبێت هاوڵاتیان لە پێناو پارەیەكی كەم خۆیان ڕادەستی هەندێك قاچاغچی نەكەن كە بە یەختی كۆن دەیانگوازنەوەو ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە.


داواشی كرد، ئەو گەنجانەی كۆچ دەكەن بە یەختی پۆلیسی كۆچ بكەن، كە لە ڕاستیدا یەختەكە هی پۆلیس نیە، بەڵام جۆرە یەختێك هەیە كە یەختی پۆلیسی پێدەڵین، بەرگەی هەموو فشارێك و ئاو و هەوایەك دەگرێت تێكشاكانیشی زۆر زەحمەتە  
به‌روار:  11/08/2017
2849   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   239
کۆی سه‌ردان:   29231603