ڕێژەی ئەو عێراقییانە دەگەڕێنەوە سوید زیادیکردووە
لەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەی ئەو عێراقییانەی نیشتەجێیی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون و  هاوڵاتینامەی سویدییان هەیە و ئێستا بۆ سوید دەگەڕێنەوە زیاد دەکات.

ئەو هاوڵاتییە خاوەن دوو هاوڵاتینامەن، واتە هاوڵاتینامەی سویدیی و عێراقییان هەیە و دەتوانن کوێیان پێخوشبێت لێی نیشتەجێ ببن. چەند ساڵێک بەر لە ئێستا چەندین خێزان بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان لە سویدەووە بە مەبەستی نیشتەجێ بوون بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق گەڕانەوە. بەڵام لە ئێستادا بەشێک لەو خێزانە بۆ سوید دەگەڕێنەوە.یەکێک لەو  کەسانە محەمەدە و خێزانەکەیەتی  کە لە کۆتای ساڵی ٢٠١٤ دا بە مەبەستی نیشتەجی بوونی یەکجاری بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.  

    لە سەرتاوە باش بوو، بەڵام پاشان ڕەوشەکە لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو داڕمان دەڕۆیشت، شەڕی داعش هات بەسەرا و لە ئارادا بوو، بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی نەدەنارد، ئابووری کوردستان بەرەو خراپ بوون دەڕۆشت. نرخی نەوت داشکاو حەسارێکی زۆر کوردستانی گرتەوە و ئیش کاری هاوڵاتیان و بازاڕ و کۆمپانیاکان زۆرینەی وەستا. پاشان قوتابخانە بۆ ماوەی سێ مانگ داخرا. لەبەر ئەوەی مامۆستا ماعاشی نەبوو، وە نەی ئەتوانی بەبێ مەعاش دەوام بکات. ئێمەش بەتایبەت لەبەر  ڕەوشی منداڵەکان بڕیارماندا بۆ سوید بگەڕێینەوە.

محمەد و خێزانەکەی تەنها نین لەوەی کە دووبارە گەڕاونەتەوە سوید. بە پێیی دواین ئاماری بیرۆی ناوەندی ئامار (Statistiska Centralbyrån) کە تایبەت بەساڵی ٢٠١٦ ئەو کەسانەی کە بە خواستی خۆیان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ عێراق ناوی خۆیان لە لە تۆماردا کوژاندۆتەوە و پاشان کە گەڕاونەتەوە ناویان دووبارە تۆمارکردووە زۆر زیادیکردووە. بەڵام ڕێژەی ئەو کەس و خێزانانەی کە ناویان لەکاتی ڕۆشتن و هاتنەوەدا تۆمار نەکراوە، واتە نادیارە زۆر زۆر زیاترە. 

ڕێژەی ئەو خێزان و کەسانەی کە بۆ سوید گەڕاونەتەوە  ساڵی ٢٠١٦ بەراورد بە ساڵی ٢٠١٠ زۆر زیادی کردووە.

 بەپێیی ئامارەکەی بیرۆی ناوەندی ئامار سالی ٢٠١٠ نزیکەی تەنها ١٣٠ کەس بۆ سوید گەڕاونەتەوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش سالی ٢٠١٣ ئەم ڕێژە زۆر زیاد دەکات و دەگاتە ٣٠٠ کەس.  ئەم ئامارە هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٦ کە ڕێژەی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە بۆ سوید لە هەڵگشان بەردەوامە و پار ساڵ نزیکەی ٥٠٠ کەس گەڕاونەتەوە سوید و سەر لە نوێ دەستیان بە دەمەزرادنەوە کردووە.

 هاوکات نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید بە هەمان شێوە، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ڕێژەی ئەو هاوڵاتیانەی بەتایبەت لە هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە سوید زیادیکردووە. شۆڕش قادر ڕەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید سەبارەت بە ڕێژەی ئەو هاوڵاتیانەی دێنەوە دەڵێت.

 

    دەتوانم بڵێم ڕێژەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دێنەوە زیادیکردووە، بەڵام هیچ ئامارێکمان لە بەر دەستدا نییە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە ناوی خۆیان تۆمار ناکەن. بەڵام لەکاتی سەردانکردنیان بۆلامان لە سوید سەبارەت بە کاری کۆنسوڵیان هەیە هەست بەوە دەکەین کە ڕێژەی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە زیادی کردووە. ئەو کارانەش لە ڕێگەی ئێمەوە بۆیان دەکرێت بۆ نمونە پێکدێت لە وەکالەتنامە، بەرحەیات، وەفاتنامە  و ڕدەستکردنی شەهادەو چەندین بابەتی دیکەیە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  10/08/2017
1219   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   564
کۆی سه‌ردان:   29229454