ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەڵمانیا
پۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران و بێنەواکان لە باشوری ئەڵمانیا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

 پۆلیسی ئەڵمانیا بە دووری زانی ئاگرکەوتنەوەکە بە دەست ئەنقەست بوبێت، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئافرەتێکی تەمەن ٥٤ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٥٦ ساڵ، هاوکات بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵەوە ژمارەیەکیش دووچاری تەنگەنەفەسی بوون، بێ ئەوەی پۆلیس هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرابکات.

ئاگرەکە لە کاتێکی بەرەبەیانی زوودا، لە باڵەخانەیەکی شارۆچکەی مارکجرونیخین لە باکوری شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کەوتووەتەوە.

لەدواى کێشەکانى سووریا و عێراق و ئاوارەبوونى ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتیانى ئەو دوو وڵاتانە، ئەڵمانیا ڕایگەیاند ٧٥٠ هەزار پەنابەر وەردەگرێت، لە ئێستادا بە پێی هەندێک ئامار یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار پەنابەر ڕوویان لەو وڵاتە کردووە.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی چوونی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆریان لە باڵەخانە و شوێنە زۆر بێ خزمەت و کۆنەکاندا ژیان بەسەر دەبەن، بە تایبەت ئەوانەیان کە تا ئێستا هیچ مامەڵەیەکی یاساییان بۆ نەکراوە لە بواری مانەوە و مافی پەنابەرێتی.
نالیا
به‌روار:  07/08/2017
1083   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد پرۆسەی سەربازی لە شاری عفرین ئەنجامنەدات. هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: هانی تورکیا دەدەن زیاتر چاو بخاتە سەر بە درێژه‌ ...
سوپای توركیا گوندی زۆرمخاری خۆرئاوای شاری كۆبانی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ سه‌ختی تۆپباران ده‌كات. ئاژانسی فوراتنیوز له‌ زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   120
کۆی سه‌ردان:   16240595