فیلمێكی كوردی به‌شداری فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
مالمۆکورد
فیلمێكی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر لهفێستیڤاڵێكی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی وڵاتی هیندستان به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی كارجیل دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له11 تا 13ی ئابی 2017 له‌شاری كارجیل ئه‌نجام ده‌درێت".
كارجیل ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕ بوه و له‌ئێستادا یه‌كێك له‌ناوچه هه‌ره جوان‌و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی وڵاتی هیندستانو پارێزگایه‌كه سه‌ر به‌ویلایه‌تی كشمیر.
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره وبهسپۆنسهری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و به‌ر له‌م فێستیڤاڵه‌ش له‌چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری كردوه‌و چه‌ند خه‌ڵاتێكیش پێبه‌خشراوه، له‌وانه خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له‌خولی چواره‌می فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی زانكۆی بابل‌و پێدانی خه‌ڵاتی برۆنزی له‌به‌شی فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی فێستیڤاڵی سینه‌مایی باشوری جۆرجیا كه‌له‌وڵاتی كه‌نه‌دا ئه‌نجامدرا.
(بێده‌نگی ئاسمان) كورته فیلمێكی ئه‌نیمه‌یشنه‌و له‌باره‌ی خه‌ونه‌كانی مرۆڤه بۆ ئازادی‌و له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌شه‌وه جبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت "فیلمه‌كه باس له‌خه‌ونی مرۆڤ ده‌كات بۆ ئازادی، به‌وپێیه‌ی كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگا له‌ئازادی بگرێت‌و به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكات".
وتیشی "ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه".
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات و هه‌تا ئێستا چوار كورته فیلمی به‌رهه‌مهێناوه و نزیكه‌ی 20 خه‌ڵاتی نێوخۆیی و جیهانیشی به‌ده‌ستهێناوه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی كارجیل:
https://filmfreeway.com/festival/KargilInternationalFilmFestiva
بهروار: 07/08/2017
900 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|