ورچێک لە سوید پەلاماری پاسەوانێکی دا و کوشتی
کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمرۆ ناوەندی (SOS) ئاگادار کرایەوە کە پاسەوانێکی باخچەی گیانداران ‌‌‌لە باخچەی گیاندارە کێویەکانی ناوچەی ئورشا هێرشی کراوەتە سەر.

بە پێی زانیاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن، پاسەوانە ١٩ ساڵیەکە بە هۆی سەختیی برینەکەی گیانی لە دەست داوە. هاوکات کارمەندانی باخچەکە ڕایانگەیاند کە ورچەکەش لە دوای هێرشەکە کوژراوە.

سڤێن برونباری بەرپرسی باخچەکە لە دوای بەداخ بوونی خۆی بۆ ئەم ڕووداوەکە، ڕایگەیاند کە ئەوان هەوڵ دەدەن جارێکی تر بەدواداچوون بۆ کەموکووڕیەکانی خۆیان بکەن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر و لایەنی ئەمنی باخچەکە بەهێز بکەن. ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڕووداوە دڵتەزینەکەی ئەمڕۆ، شتێکە نابێ هەرگیز لە باخچەیەکی چاودێری گیاندارە کێوییەکاندا ڕووبدات.   

 باخچەکە بە درێژای ئەمرۆ و بە هۆی ئەو هێرشەوە بە داخراوی مایەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  05/08/2017
1782   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   694
کۆی سه‌ردان:   29257009