میلیتاریزە کردنی شاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
مالمۆکورد

پاش تەقەی کەسانێکی نەناسراو وکوژران وبرینداربوونی دوو کەس لەشاری شنۆ، کەشی ئەم شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەگرانی ئەمنییەتی کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۱۰ی گەلاوێژی۱۳۹۶ی هەتاوی ،کەسانێکی نەناسراو لەگەڕەکی سەیدئاوای شنۆ تەقەیان لە دانیشتوانی ناو ماشێنکى پڕاید کرد ولەئاکامدا یەکێک لەدانیشتوانەکەی کوژراو ئه وى ديكه يان بەگرانی بریندار بووە.کەدوابەدوای ئەو ڕووداوە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو گەڕەکەکان ودەورووبەریان گەمارۆ داوە وڕێگریان لەهاتووچۆی هاوڵاتیان کردووە لەناوشار وتەنیا لەکاتی نواندی پێناسەدا ڕێگەی هاتوچۆیان پێداون.هەروەها کەسانی سەربە ئیتلاعات بەجلی مەدەنییەوە وبەماتۆڕسیکلێت لەناوشار دەخولێنەوە.

بەپێی زانیاری پشتڕاست نەکراوە ناونیشانی ئەوکەسەی کوژراوە”سدیق پتک”خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە.وبەپێی هەمان زانیاری ناوبراو لەبابەتی کڕین وفرۆشتن وبڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرە پیشەییەکان(صنعتی) ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە.ولەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هاریکاری کردووە

جێی بیرهێنانەوەیە کەڕۆژی هەینی ۵ی گەلاوێژیش ،کەسێک لەدەست وپێوەندییەکانی سپای پاسداران بەناونیشانی “محەممەد ناسرزادە لەگەڕەکی “تاچین ئاوا”ی ئەم شارە کەوتە بەر دەسڕێژی کەسانی نەناسراوکەبەپێی زانیارییەکان بەگرانی بریندار بووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  02/08/2017
495   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   355
کۆی سه‌ردان:   29232523