لە سویدەوە نزیکەی ٣٠٠ کەس چوونەتە ناو داعش
سەرچاوەکانی بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد لە ناو ئەو کارگێرییەدا دەڵێن کە سویدییش لەناو گیراوەکاندا هەن.

بە پێی سەرچاوەکانی بەشی هەواڵی رادیۆی سوێد (ekot)  چەکدارانی سویدی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە  داعش لە لایەن هێزە کوردییەکانەوە لە باکووری سوریە دەستگیر کراون.

نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر هەڵمەتی گرتنەوەی شاری رەققە لە سوریە دەستی پێکرد و داعش شوێنپێی لاواز بووە، زۆر لەوانەی شەر بۆ داعش دەکەن لە وڵاتانی ترەوە هاتوون، یەکێک لەو وڵاتانەش سویدە.

بۆی هەیە ژمارەیەک چەکداری داعش لە لایەن هێزەکانی ی.پ.گ دەستگیر کرابن و لە رۆژئاوا دەستبەسەر کراون. رۆژئاوا کارگێرییەکە کە لە باکووری سوریە دامەزراوە و ی.پ.گ هێزی بەرگریی چەکداریی ئەو کارگێرییەیە. سەرچاوەکانی بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد لە ناو ئەو کارگێرییەدا دەڵێن کە سویدییش لەناو گیراوەکاندا هەن.

یەکێک لەوانەی ئەو هەواڵە پستراست دەکاتەوە یەسپەر سۆدێرە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە رۆژئاواوە گەڕاوەتەوە سوید: 

دەزانم کە لە زیندانەکانی رۆژئاوا داعشی سویدیمان هەیە.

نوێنەری بیرۆی نوینەرایەتیی رۆژئاوا لە سوێد ستێر کورداخی دەڵێت کە ناتوانم زۆر لەوبارەیەوە قسە بکەم.

بە گوێرەی پۆلیسی ئاسایشی سوید لە شەش ساڵی رابردوودا نزیکەی ٣٠٠ کەس لە سویدەوە سەفەریان کردووە تا بە چەکدارانی داعشەوە پەیوەست بن، بەڵام هیچ ژمارەیەک لەبەردەستدا نیە ئاخۆ چەندە لەو چەکدارانە بۆ نموونە لە سوریە ماونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوە هیچ سەرنجێکی نیە   لەبارەی ئەو سویدیانەی لە لایەن یەپەگە وە دەستگیر کراون، بەلام بەشێوەیەکی گشتی بۆ وەزارەتی دەرەوە ئاسان نیە پەیوەندیی بەو کەسانەوە بکا لەو هەرێمانەی سورییەدا کە شەڕ تێیدا بەردەوامە.

ــ ئەوە بەشێکە لەوەی کە ئێمە لە وەزارەتی دەرەوە بە ئاشکرا رێنماییمان داوە لە بارەی هەموو سەفەرێک بۆ سوریە و داواشمان کردووە ئەوانەی لەوێن وڵاتەکە بەجێ بهێڵن، بارودۆخەکە دەزانێ کە دەتوانینن چ جۆرە هاوکارییەک بکەین. ئەوە بە گوێرەی قسەکانی پاتریک نیلسۆن لە وەزارەتی دەرەوەی سوید.

لینکی هەواڵ
به‌روار:  02/08/2017
1412   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   758
کۆی سه‌ردان:   29251853