چالاکوانێکی سویدی بە تاوانی تیرۆریستی لە تورکیە زیندانی کرا
دوێنێ دادوەرێک لە ئەستانبول بڕیاری زیندانییکردنی ئەو سویدییەی دا کە بە مەبەستی پەروەردەکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ سەردانی تورکیەی کردبوو.

پێش لە دوو هەفتە سویدییەک لەگەڵ نۆ کەسی تر لە وڵاتی تورکیا بە تۆمەتی کاروباری تیرۆریستی دەستگیرکران. ئەو کەسە بە مەبەستی پەروەردەکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ سەردانی تورکیەی کردبوو کاتێک بە گوومانی ئەندامبوونی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستگیر کرا. کەسە سویدییەکە تا ئێستا پەیوەندیی لەگەڵ دەرەوە تەنیا لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە بووە.

ئەندرو گاردنێر سەر بە ڕیکخراوی ئەمنێستی تورکیە دەڵێت

ـ هیچ چالاکوانێکی مافی مرۆڤ لە دوای ئەم بڕیارە لە تورکیادا هەست بە هێمنی و ئاسایش ناکات.

جێگای ئاماژەیە پارێزەرانی هەر دە چالاکوانە دەستبەسەرکراوەکان دڵنیا بوون کە هەموویان دوێنێ ئازاد دەکرێن. گرووپەکە هەموو بە گوومانی چالاکی لە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیدا دەستبەسەر کراون، بەڵام هیچ بەڵگەیەک بە دەستەوە نییە بۆ سەلماندنی ئەم تۆمەتە.

ئاندرو گاردنێر دەڵێت ئەوان تەنها بەشداریی خولێکی خوێندنیان کردووە

ـ ئەقڵ نایبڕێ، چۆن ئەو کارە بە تاوان دەبینرێت.

بە وتەی یوهانا ڤێستلوند وەزارەتی دەرەوەی سوید داوای کردووە لە کاتی لێپرسینەوەکاندا ئامادە بێت. بەڵام دیار نییە ئایا وەڵامی داواکەیان دراوەتە یان نە.

گوێ لە ڕادیۆکە بگرە
به‌روار:  18/07/2017
1510   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   819
کۆی سه‌ردان:   29234710