قەحبە... !
قوبادی جەلیزادە
چێژ فرۆش دۆلارەکانی دەدا؛
بە باوەشێنێك ، بۆ دایكی.
بە شووشەیەك بۆن ، بۆ گه واده که ی.
بە دەستەیەك قەڵەمی رەنگ ، بۆ كوڕه كەی
بە قاتێك جل و جانتایەك، بۆ خوێندكارێكی هەتیو.
بە گۆلمێک گەنم ، بۆ پۆلێك چۆلەكە.
لەشفرۆش فرۆش دۆلارەکانی دەدا؛
بە بوتڵێك ئاو، بۆ زارۆیه کی کۆبانێ.
بە چارەگێک عەرەق، بۆ سەرخۆشێکی بێوەی
بە كولێرەیەك بۆ ، پیرەمێردێكی شنگال.
بە دارشەق ، بۆ کەمئەندامێک.
بەهەتاو بۆ پەنجەرە.
بە فیشەك ، بۆ پێشمەرگە.
وەتەن فرۆش دۆلارەكانی دەدا؛
بە چڵپاو.
بەپووچی
بە ترسنۆکی
بە سەرشۆڕی.
بە زەلیلی.
بە بێ شەرەفی.
بە گوو.
-----------------------
* قەحبە : وشەیەکی عەرەبی پەتییە. کە لە کۆکە (کۆخە)وە هاتووە.. لەکۆندا و لەناو عەرەبە دەوارنشینەکاندا ، هێندێک خێزان ، لەشفرۆش بوون ، خیوەتەکەیان رەنگێکی جیاوازی هەبوو. پیاوان لە دەوری ئەو خیوەتە کۆدەبوونەوە ، لەشفرۆش بە کۆکە یەکە یەکەو بەدوای یەکدا ، کڕیارەکانی بانگ دەکردە ژوورەوە . کۆکە لە زمانی عەرەبیدا واتە (قحة - گحة ) ، ئیدی ئەم وشەیە لە ئەنجامی بەکارهێنادا و، وردە وردە بوو بە (قحبە) و بوو بەناوو سیفەتی ئەوژنانەی کە لەشی خۆیان بۆماوەیەکی کورت بە بڕێک پارە بەکرێ دەدەن .. من پێم وایە : چێژفرۆش راستر بێت نەک لەشفرۆش. (بائعة الهوی ).
پەیجی شاعیر
بهروار: 15/07/2017
2945 جار خوێندراوهتهوه
|