ڕاپۆرتی ڕێکخراوی سی پی جەی نێودەوڵەتی لەسەر کەیسی ابراهیم عباس
پاش ئەوەی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوەجیهانیەکانی ئاگادارکردەوە لەم هەوڵە تیرۆریستیەی چەند چەکدارێکی دەمامکداری پارتی بەرامبەر رۆژنامەنوس ابراهیم عباس ئەنجامیاندا، ڕەگەز کەمال هاوڕێکخەری ١٧ی شوبات وەکو نێردەی ڕێکخراوی سی پی جەی نێودەوڵەتی ڕاسپێردرا بۆ چاوپێککەوتن لەگەڵ ناوبراودا لەسەر بنەمای پرسیارەکانی ڕێکخراوی سی پی جەی. لەئەنجامی ئەم چاوپێککەوتنەدا ڕێکخراوەکە ئەم ڕاپۆرتە هۆشدارییەی بڵاوکردەوە:
 
ڕێکخراوی سی پی جەی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەکەدا داوادەکات کە بەرپرسانی هەرێم لێکۆڵینەوەیەکی جدی و باوەرپێکراو بکەن سەبارەت بەم هەڵسوکەوت و لێدانەی کە بەرامبەر ڕۆژنامەنوس ابراهیم عباس کراوە و هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسن لێی بدرێنە دادگا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و  هەندێ ڕاپۆرتی رۆژنامەنوسان لەشاری هەولێری باکوری عێراق لەلایەن پێنج کەسی سەربازی دەمامکدارەوە ابراهیم عباس هێرشی کراوەتە سەر.
 
عباس بە سی پی جەی گوت: دوێنێ ئێوارە لەڕێگادابووم بۆ ماڵەوە دوو ئۆتۆمبیل پێشی ئەو تەکسییەیان گرت کە لەناویدابووم. پێنج چەکداری دەمامکداری جل ڕەش کە کەیبڵ و داری کارەباییان بەدەستەوە بوو دابەزین و منیان لە تەکسییەکە دەرهێنا. کاتێك دەکەوێتە سەر زەوی دەستدەکەن بەلێدانی لە قاچەکانی، دەستەکانی، و سەری کە هاواریان دەکرد بەسەریدا و دەیانگوت "ئێمە بنەماڵەی بارزانین". عباس وتی ئەو کەسانەی لەوێ بوون داوایانکرد لە هێرشبەرەکان کە بوەستن لەلێدانم و یەکێ لەو شاهێدحاڵانە منی برد بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر.
 
ڤیدیۆیەک کە لە فەیسبوك لەلایەن ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ چەند وێنەیەک نیشانی دەدات کە ابراهیم قاچ و دەست و سەری بریندارە.
لە نیۆرك، ڕۆبێرت ماهۆنی جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی سی پی جەی دەڵێت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باکوری عێراق گەر دەخوازێ لەچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەکو بەرگریکارێکی ئازادی ڕۆژنامەگەریی ببینرێت ئەوا پێویستە ئیدانەی ئەم پەلامارە وەحشیگەرییەی سەر ابراهیم عباس بکات و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی کە بەرپرسیارن ڕەوانەی دادگا بکرێن"
 
وتەبێژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبەکەی بارزانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی ئیمەیڵ، تەلەفۆن، نامەو کۆمێنتی ڕێکخراوی سی پی جەی ناداتەوە.
ابراهیم عباس پێشوتر و پێش ئەوەی وازبهێنێت لە پارتی تاکو مانگی ٦ی ٢٠١٦ لە نوسینگەی مسعود بارزانی و نێچیرڤانی برازای کاریکردووە و سەرنوسەری بلاوکراوەی ڕووبەر بووە کە سەربە پارتی بووە. پاش ئەو ماوەیە کۆمەڵێك نوسینی ڕەخنەیی لەسەر ئەم حزبە بڵاوکردۆتەوە لە بلۆگی شەخصی خۆی و فەیسبوك و چەند میدیایەک (لینکی کوردستانپۆست دانراوە).
 
ابراهیم عباس لە ١ی تەموز، وێنەی چەند نامەگۆڕینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە لەنێوان ئەندامانی ژوری عەمەلیاتی پارتی و سەرۆ قادر بەرپرسی راگەیاندنی پارتی کە تیایدا نوسراوە کە ڕێکاری یاسایی دژی هەندێ لە رۆژنامەنوس و میدیا ئازاد و ئۆپۆزسیۆنەکان بکرێت. هەروەها، لە ٨ی تەموز دەنگێکی تۆمارکراوی سەرۆ قادری بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا سەرۆ قادر  داوا لە رۆژنامەنوسەکانی سەر بە پارتی دەکات کە دووربکەونە لە ڕەخنەگرتن لە ئێران کە لە کوردستانپۆست و سنورمیدیا ئەم بەڵگانەی ابراهیم بڵاوکراونەتەوە.
سەرۆ قادر وەڵامی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی سی پی جەی ناداتەوە لەڕێگەی ئیمەیڵ و فەیسبوك.
 
ابراهیم عباس پێیوایە هۆکاری سەرەکی پەلاماردانەکەی دوێنێ شەوی دەگەڕێتەوە بۆ بلاوکردنەوەی ئەم بەڵگانە. وە ئەکاونتەکەی ریپۆرتکرا لەلایەن چەند کەسێکەوە بۆ چەند رۆژێک پاش ئەوەی سەرکەوتووبوو لە وەرگرتنەوەی، ئەکاونتەکەی کرایەوە.
 
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و  هەندێ ڕاپۆرتی هەواڵی، ناوبراو لە ٣ی ئایار دەستگیرکرا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەلایەن هێزێکی ئەمنی پاش ئەوەی دوو ڤیدیۆی ڕەخنەیی لەسەر ماڵی بارزانی و پارتی بڵاوکردەوە. ابراهیم خۆی وتی کە بە فەرمانی مسعود بارزانی ئازادکرابوو.
 
ابراهیم عباس بۆ چەندین جار هەڕەشەی لێکراوەو بێزارکراوە بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و  هەندێ ڕاپۆرتی هەواڵی. لە ٥ی ئایاردا، لە چاوپێککەوتنێکی ناوبراو لەگەڵ کەناڵی NRTدا وتی: "موچەکەم بڕدراوە، خانووەکەم داگیرکراوە، ژیانم شێوێنراوەو تاڵ بووە. سمعەم لەدەستداوە، ڕێگەنادەن بجوڵیی، ناتوانی حزبەکەی خۆت بگۆڕیت و کاربکەیت بۆ دەزگایەکی تر پێتدەڵێن تۆ خائینی و نهێنی ئێمە ئاشکرادەکەیت".
 
شایەنی باسە، لە ٩ی تەموز ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتی ٦ مانگی ڕابردووی ئەمساڵی بڵاوکردەوە کە تیایدا ٢١١ ڕووداوی پێشێلکاری تۆمارکردووە کە لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجامدراون دژ بە چین و توێژە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان.

لینکی هەواڵ
به‌روار:  13/07/2017
1060   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   876
کۆی سه‌ردان:   29255501