یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی لە ئه‌وروپا كراوه
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئه‌وروپا ئاماری فه‌رمی په‌ناخوازان بۆ ساڵی 2016 بلاَوده‌كاته‌وه
نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی پێشكه‌ش به ئه‌وروپا كراوه له‌ساڵی راِبردوودا
ئۆفیسی تایبه‌ت به كاروباری په‌نابه‌رێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماری ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی بلاَوكرده‌وه كه له ساڵی 2016 دا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و چه‌ند وولاَتێكی تری ئه‌وروپی كردووه. به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیه‌كانی ئه‌و ئۆفیسه ، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار داواكاری پێشكه‌ش به وولاَتی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌و چه‌ند وولاَته‌ی تری ئه‌وروپا كراون ، كه به به‌راورد به ساڵی 2015 ، ژماره‌كه به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا حه‌وت كه‌میكردوه. بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامارانه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خراپی بارودۆخی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ناویشیاندا كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له هه‌ردوو دوورگه‌وی ناورۆ و پاپانیوگینیا كه به‌شێك له په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌و كه‌مپانه به‌ڕه‌گه‌ز كوردن و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن چونكه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌و وولاَته بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ڕیزبه‌ندی ئه‌و وولاَتانه‌ش كه زۆرترین داواكاریان بۆ مافی په‌نابه‌رێتی پێشكه‌ش كراوه ، له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا ئه‌ڵمانیایه و پاشان ئیتالیا ، فه‌ره‌نسا ، یۆنان و نه‌مسایه. سه‌باره‌ت به ڕیزبه‌ندی ئه‌و وولاَتانه‌ش كه هاولاَتیانی زۆرترین داوایان پێكه‌شكردووه ، سوریا له پله‌ی یه‌كه‌م دایه و پاشان هه‌ریه‌ك له وولاَتانی تری وه‌ك ئه‌فغانستان و عێراق و پاكستان و نێجیریا دێن.
ئاماره‌كه‌ی ئۆفیسی تایبه‌ت به كاروباری په‌نابه‌رێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا به ژماره‌ش ئاماژه بۆ ئه‌و داواكاریانه ده‌كات كه عێراقیه‌كان پێكه‌شیانكردووه كه ده‌كاته له‌سه‌دا ده‌ی سه‌رجه‌م داواكاران و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره 131 هه‌زار و 615 داواكاری پێشكه‌ش كراون كه ناسنامه‌ی ئه‌و داواكارانه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی بوون.
سه‌رچاوه‌كان : ماڵپه‌ری فه‌رمی ئۆفیسی پشتگیری په‌نابه‌رێتی ئه‌وروپا ، ئه‌ی بی سی نیوز
به‌روار: 13/07/2017
1693 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|