دادگا بڕیاری دا بە زیندانیکردنی ئەفسەرەکەی هاتوچۆی ڕانیە بۆ ماوەی شەش مانگ

دادگای سەربازی لە سلێمانی ئەمڕۆ بڕیاری دا بە زیندانیکردنی فەرامۆش نەجم ئەفسەر لە هاتوچۆی ڕانیە بۆ ماوەی شەش مانگ.

دوای چەند دانیشتنێکی دادگا لەسەر کەیسی فەرامۆش نەجم کە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا داوای ڕاپەڕینی کردبوو، ئەمرۆ دادگای سەربازی بڕیاری دا بە زیندانیکردنی فەرامۆش نەجم بۆ ماوەی شەش مانگ.

ڕێبوار وریا، یەکێک لە پارێزەرەکانی فەرامۆش نەجیم، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند "دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەفسەرەکەی هاتوچۆ داوە و ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین کە بڕیارەکە تەمیز بکەینەوە".

وتیشی "دادگا بە یاسای ٨ و ١٢ لە یاسایی ئاسایش و هیزەکانی ناوخۆ سزای فەرامۆش نەجیمی داوە و هەرچەندە داوای گۆڕینی ماددەکەیمان کرد، بەڵام دادگا بڕیاری خۆی داوە".

ئەو پارێزەرە وتیشی "هەوڵی ئێمە ئەوەیە لەماوەی مانگێکدا بڕیارەکە تەمیز بکەینەوە تا دادگای تەمیز بڕیارێک بۆ سوککردنی سزاکە یان پێچەوانەکەی دەربکات".

لەكاتی مانگرتنی بەشێك لە ئەفسەر و كارمەندانی هاتووچۆ بەهۆی داواكەوتنی مووچەكانیانەوە لە سەرەتای مانگی دووی ساڵی ڕابردوو، فەرامۆش نەجیم لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی، هیوادارە ڕاپەڕینێک لە دژی ئەم حکومەتە ڕووبدات و بۆئەوەش گەریلاکانی پەکەکە هاوکاربن.

نالیا
به‌روار:  12/07/2017
741   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   167
کۆی سه‌ردان:   29231402