باوکێک ڕۆژانە منداڵەکەی دەخاتە ناوگۆڕەوە
خەندان- سامان محەمەد


منداڵێک بەهۆی نەخۆشییەکی مەترسیدارەوە رۆژانە بەرەو مەرگ هەنگاو دەنێت، بۆ ئەوەی بەژینگەی ناو گۆڕ ئاشنا بێت، باوکی هەموو رۆژێک لەگەڵ خۆیدا دەیخاتە نێو گۆڕەوەو دەریدەهێنێتەوە.

هەمی ئەو پیاوە بۆ ئەوەیە کاتێک منداڵەکەی مرد و کردیانە میوانی چاڵێکی تاریک و تەنها، نەترسێت و پێشتر بەو ژینەگەیە راهاتبێت، بەجۆرێک ئەوکاتەی بۆ هەتایە چووە نێو گۆڕ ئەو ژیانە بەلایەوە نامۆ نەبێت و نەترسێت.

ئەو منداڵە لە دایک و باوکێکی چینی لەدایکبووەو ناوی "تجانگ شین لی"یەو تەمەنی تەنها دوو ساڵە، تووشی نەخۆشییەکی مەترسیداری خوێن هاتووەو پزیشکەکانی لە ژیان بێ هیوایان کردووە، دایک و باوکی منداڵەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە هێندەی نەماوە لە ژیاندا.

لەلایەکی ترەوە پزیشکەکان بەو دایک و باوکەیان راگەیاندووە چارەسەری منداڵەکەیان گرانەو بڕی 11 هەزار و 490 جونیەی ئیستەرلینی تێدەچێت کە دەکاتە 100 هەزار یوانی چینی، بەڵام ئەوان توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارە خەیاڵییەیان نییەو رۆژ دەبژێرن تا ئەوکاتەی منداڵەکەیان بۆ هەتایە جێیاندەهێڵێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەو باوکە هەموو رۆژێک بۆ چەند کاتژمێرێک منداڵەکەی دەخاتە نێو گۆڕێکەوەو یاریی لەگەڵدا دەکات بۆ ئەوەی لەکاتی مردندا بەو ژینەگەیەی ناوگۆڕ راهاتبێت و کارێکی نامۆ نەبێت بەلایەوە.
به‌روار:  11/07/2017
679   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   373
کۆی سه‌ردان:   29232011