شاعیرێكی هەولێر دەستگیر كراوە
شاعیرێكی شاری هەولێر دەستگیر كراوە، روونكردنەوەی رەسمی بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام كەسوكارەكەی رایانگەیاندووە، پێدەچێت لەسەر شیعرەكانی دەستگیر كرابێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك لەمیدیاكان بڵاوكراوەتەوە، رۆژی دووشەممە 10-7 شاعیرێكی شاری هەولێر بەناوی ئومێد ئەحمەد لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر كراوە.
لەو بارەیەوە، رێباز ئەحمەد برای شاعیرە دەستگیر كراوەكە رایگەیاندووە، براكەی لە بنكەی ئاسایشی سێ تاقان دەستبەسەركراوە و دواتر ئاسایش پێی ڕاگەیاندوون، براكەی ڕەوانەی ئاسایشی گشتی هەولێركراوە.
وتیشی، ئومێد ئەحمەد كێشەی كەسدا نەبووە و تەنها لەسەر ئەوە دەستبەسەركراوە كە لەفەیسبوكەوە ڕەخنەی گرتووە و داوای دابینكردنی خزمەتگوزاری كردووە.
لە بەرامبەردا، تا ئێستا دەزگا رەسمییەكان و ئاسایش هیچ روونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.
نەوا
بهروار: 10/07/2017
517 جار خوێندراوهتهوه
|