هێزێکی سەر بە مەسعود بارزانی ویستیان بمکوژن خەڵک نەیهێشت
ڕۆژنامەنووسێک لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن هێزێکی جل ڕەشەوە لێی دراوە و هێزەکە ویستویانە بی کوژن.
ئیبراهیم عەباس، ڕۆژنامەنووس بە دجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "کەمێک پێش ئێستا هێزێکی سەر بە مەسعود بارزانی کە پێنج کەس بوون ویستیان بفرێنن و بمکوژن، بەڵام خەڵک نەیهێشت".
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت لەلایەن هێزەکەوە لێیدراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، ئاسایش لەبەردەم نەخۆشخانەکەیە و ڕێگا نادەن کە دەزگای ڕاگەیاندن و خەڵکی سەردانی ڕۆژنامەنووسەکە بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوى ٣ى ئایاری ٢٠١٧ هێزێکى ئاسایش لە هەولێر ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم عەباسیان دەستگیرکرد و ماوەى ٣ ڕۆژ لە ئاسایشى گشتیى هەرێم لە هەولێر ڕاگیرا.
پێشتر ئیبراهیم عەباس لە دەزگای ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری کردووە، دوای دوورکەوتنەوەشی لە پارتى چەند وتار و بابەتێکی ڕەخنەیى لەسەر بەرپرسانی ئەو حزبە نووسیوە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە لە دوای دوورکەوتنەوەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان چەند وتار و بابەتێکی لە ڕۆژنامە و سایتەکاندا سەبارەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان و دۆخی هەرێم بڵاوکردووەتەوە.
نالیا
بهروار: 10/07/2017
1941 جار خوێندراوهتهوه
|