راوێژكارێكی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ هەڵات و داوای‌ مافی‌ پەنابەری‌ دەكات
راوێژكارێكی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ و سەرۆكی‌ لیژنەی‌ بەگژداچونەوەی‌ گەندەڵی‌ لەبواری‌ دەرمان و تەندروستیدا، كوردستان بەجێدەهیڵێت و داوای‌ مافی‌ پەنابەری‌ لەكەنەدا دەكات.
ماوەی‌ دوو هەفتەیە د.سیروان زەهاوی راوێژكاری نێچیرڤانی بارزانی‌و ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی پارتی لەگەڵ خێزانەكەی‌ گەیشتوەتە كەنەدا و داوای‌ مافی‌ پەنابەری‌ی كردووە، هەفتەی‌ ڕابردوش لەیەكێك لەفەرمانگەكانی‌ پەنابەران بینراوە و سەرقاڵی‌ ڕاییكردنی‌ مامەڵەكانی‌ بووە.
سایتی كورد تیڤی بڵاویكردەوە، سیروان زەهاوی‌ سەرۆكی‌ لیژنەی‌ نوسینەوەی‌ دەستوری‌ هەرێمی كوردستان بووە، ڕاوێژكاری‌ نێچیرڤان بارزانی‌ بووە، دواین ئەركیشی‌ سەرۆكی‌ لیژنەی‌ بەگژداچونەوەی‌ گەندەڵی‌ بووە لەبواری‌ دەرمان و تەندروستیدا كە لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (كە ویلایەتەكەی جێگەی ناكۆكییە) بڕیاری‌ دروستكردنی‌ درابوو.

نەوا
به‌روار:  09/07/2017
2883   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   384
کۆی سه‌ردان:   29254161