ئەوانەی لەسوید بە درۆوە تەمەنیان بچووک کردووەتەوە سزای قورستر دەددرێن
حوکوومەت دەیەوێت لە ڕیگەی گۆڕینی یاساوە ئەو کەسانەی تەمەنی خۆیان بە درۆوە بچووک کردووتەوە بۆ ئەوەی لە کاتی دادگاییکردنیان سزای کەمتر وەرگرن، دووبارە دادگایی بکرێنەوە و سزاکەیان قورستر بکرێت. ئەمڕۆ یاسا ئیزن نادات ئەو کارە بکرێت.

وەزیری داد مۆرگان یوهانسۆن ئێژێ

ـ ئەمڕۆ بڕیار دەدەین تا لێکۆڵەرێکی تایبەت لە ڕێساکان بکۆڵێتەوە.

هۆی ئەم هەڵوێستەی حوکوومەت دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوێکی پارساڵ کە کوڕێکی بێ ناسنامە بە تاوانی دەستدرێژی جنسی حوکم درا، بەڵام ئەو کات تەمەنی خۆی بە ١٦ ساڵ ڕاگەیاند. دوواتر بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتێرپول دەرکەوت کە تەمەنی ٢٠ ساڵە.

وەزیری داد مۆرگان یوهانسۆن دەڵێ

ـ هیچ ئامارێک لە بارەی ئەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنی خۆیان کەمتر دەکەنەوە نییە. بەڵام چەندین حاڵەتی وا هاتووەتە پێش کە کەسانی پەناخوازی بێ ناسنامە لێرە لە سوید تاوانێک ئەنجام دەدەن و ئەمەش بەتاڵاییەکە لە یاسادا کە دەبێ پڕی کەینەوە.

یوهانسۆن هیوادارە ئەم یاسا نوێێە لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە کاری پێ بکرێت و پێی وا نییە هیچکام لە پارتەکانی تری پەرلەمان بە دژی ئەم یاسا نوێیە بن، زۆر کەس پێیان وابوو دەبێ ڕێگاچارەیەک بدۆزرێتەوە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  07/07/2017
2509   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   987
کۆی سه‌ردان:   29236508