بەداخەوە لە ناکاودا دیارنەماو تەرمەکەی سەر ئاوکەوت.

کاکە یـــاد تەمەن شەش ســـاڵـــ لەمەلەوانگەیەکی ناوچەی باکوری ئەڵمانیا خنکاو خێزانەکەی ماوەی ساڵێکە لە غەم و پەژارەو ناخۆشیدان هێشتا نەتواندراوە لە ئێشو ئازاریان کەمکرێتەوە. ! ؟

کاکە یاد لەگەڵ خانەوادەکەی لە کۆتاهی ساڵی ٢٠١٥ هاتونەتە ئەڵمانیا .دوای ئەوەی جێنشینی هەتایی بون لە شارۆچکەی برێم شتادت لە باکوری ئەڵمانیا شەش مانگ بوو لە وڵاتی ئەڵمانیابوون یاد دەخرێتە بەر یەکەم قۆناغی گەشەکردنی مناڵ و لە باخچەی ساوایان وەردەگیرێ تا فێری زوبانی ئەڵمانی بێت و ساڵی ٢٠١٦ بخرێتە بەرقۆناغی خوێندن , بەڵام بەداخەوە لە کۆتاهی یەکەم هەفتەی چونی بۆ باخچەی ساوایان , بێ ئەوەی مۆڵەت لە باوک و دایکی وەرگیرێ لەگەڵ گروپەکەی دەبرێت بۆ مەلەوانگە بە سەرپەرشتی سێ چاودێری شارەزا لە ڕوانگەی پەروەردەکردنی مناڵ و چاودێری باخچەی ساوایان , پاش دو کاتژمێر لەمەلەوانگەکە لەناکاودا کاکە یاد دیارنامێنێت کاتێک دەچنە شوێنی مەلەکردنەکە کەسێك دەڵێت من یادم لە ئاوەکەدا دەرهێناوەتەوە.

بەڕێزان ٢٤ / ٦ /٢٠١٧ یادی مردنی کاکە یادە و تائێستا دەزگاکانی ئەم ناوچەیە نەیانتوانیوە کەمێک لە ئێش و ئازاری دایك و باوك بەگشتی خانەوادەکەیان کەمکاتەوە ئێمەی ڕەوەندی کوردی لە باکوری ئەڵمانیا بە ئامادەبونی خانەوادەی یاد بەشدار دەبین لە ڕۆژی یادی دواساتەکانی تەمەنی کاکە یاد ، لە ئستادا ئەو چیرۆکە گواستراوەتەوە بۆ مێدیا گرنگەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و لەسەر داوای دایك و باوکی یاد بەهەرچۆنێكبێت ئەم باسە بچێتە لای دادوەرو لێپرسینەوەی لێبکرێ " گەر تا کۆتاهی هەفتە بڵاو نەکرایەوە ڕەوەندی کوردی بڕیاری ئەوە دەدات خۆپشاندانێك سازبکات " تکایە پستیگیری خانەوادەی کاکە یاد بکەن .

هاوکارو داکۆکی کاری خانەوادەی یاد لە وڵاتی ئەڵمانیا

فەرەیدون کونجرینی و پشتیوان عوبەیت " داواکارین پشتیوانیمان بکەن جا بەهەر بیرۆکەیەکی فشاربێت بۆ زایاتر بەدواداچون و هاوکاری پێشنیارو ناوی خۆت تۆمار بکە .

شوێنی یادکردنەوەکە لەم ناونیشانەی لای خوارەوەیە

Roland Oase Warmwasserfreibad Bad Bramstedt

Am Badesteig. 5

24576 Bad Bramstedt

لێرەوە چیرۆکی کاکە یاد لە زاری خێزانەکەیانەوە بخوێنەرەوە

بهرزان رهوئوف مهحمود كه باوكی یاده وخهڵكی سلێمانیه

دەگێڕێتەوەو دەڵێت سهعات 8ی بهیانی رێكهوتی 23.06.2016 خۆم بردم بۆ شارهكهم بهناوی باتدرامشتادت دوای ئهوه گهڕامهوه ماڵهوهو لهكاتی تهواو بونی دهوامی یادا کاتژمێر 02:00 ی پاش نیوهڕۆ بوو ، چووم یاد بهێنمهوه کاتێک جومه ئهوێ ئۆتومبێلی پۆلیسی لێ بو لهگهڵ گردبونهوهیهكی زۆری دایك و باوكانی منداڵانی تر كاتی چومهوه ژورهوه هیج منداڵێكی لێ نهبوو ژنێكم بینی وهستابوو بهناوی نورتهن كه توركه لێم پرسی منداڵهكان لهكوێن؟ لهوهڵامدا نورتهن وتی منداڵانیان بردوه بۆ مهلهوانگه، دوای ئهوه وتم دهكرێت بچین بیان هێنینهوه خانمكه ئۆتۆمبێلی پێبوو نهگهیشتینه مهلهوانگهكه مامۆستاكانمان بینی دهستی منداڵهكانیان گرتوبوو بۆ گهڕانهوهیان بۆ دایهنگا ئهوهبوو ههرگهیشتمه بهردهم مهلهوانگهو بهڕێوهبهری دایهنگاكه باوهشێكی حهزینی پیاكردوم وتی یاد تهنها دوو قوم ئاوی جۆته قورگیهوه نهخنكاوه بهس بهههلی كۆپتهر بردومانه بۆ نهخۆشخانهی هامبۆرگ و سهلامهته.

بهرزان دەڵێت " ئهو دهقهیه به شلهژاویهوه تێلم بۆ رۆژكاری خێزانم كرد دوای ئهوه خێزانهكهم بهگریانهوه هات و پهیوهندی به (بیتانا) پاڵ كه بهخێوكهری یاده دوای ئهوه هاتن بۆ دایهنگاكه و بهئامادهبونی ئهم خانمه پۆلیس وتهیان لێوهرگرتین و پاشان بیتینا من و خێزهنهكهمیان برد بۆ نهخۆشخانهی هامبۆرگ، لهوێ مامۆستایهكی دایهنگاكه لهوێ بوو لێمان پرسی كوا یاد وتی: لههۆلی نهشتهرگهریه له ژورهوه پاشان دكتۆرهكان هاتن و ئێمهیان برد بۆ نهۆمی دووههم بۆ چاوهڕوانی تا دهی هێنینه دهرهوه ، دوای ئهوه چی ببینین ههموو سنگی یاد ههڵدرابوو چاوی نوقام بوو بوو، ههناسهی نهمابو ههمووگیانی خوێن بوو ، دوای ئهم رۆژه دكتۆرهكان وتیان بڕۆنهوه بهیانی وهرنهوه رۆژی دواتر چوینهوه بنكهی پۆلیس بۆ ئهوهی سهرهداوێكمان دهست بكهیت لهروداوهكه وتیان بهپێی لێكۆڵینهوهی سهرهتایمان مامۆستایان وتویانه پانزه منداڵن و دوای ئهوه كه زانیویانه منداڵێك كهمبووه سهیریان كردوه یاد سهرئاوكهوتووه پۆلیسیش وتی بهردهوامین له لێكۆڵینهوه .

بهرزان وتی من و رۆژگار دایكی یــاد گهیشتینه بهردهم هۆڵی نهشتهرگهری و سێ دكتۆر وهستابون له بهردهم هۆڵی نهشتهرگهریهكه پێیان راگهیاندین كه بهداوای لێبوردنهوه ئهوهی لهتوانامانا بووه كردومانه و هیچ لهدهسهڵاتیشمان نهماوه و بابشزانن سهرهتا بهمردوی یاد یان هێناوه بۆلامان بۆمان دهركهوتوه كه بیست دهقه زیاتر لهئاوا ماوهتهوه و مێشك و سیهكانی پڕبوه له ئاو پاشان رێیان داین بۆ دواجار بۆ ماوهی 3 سێ کاتژمێر توانیمان بۆنی بكهین پاشان وتیان دهتانهوێت چۆن بینێژن ئێمهش وتمان بهشهرعـی ئیسلام دوای پانزه رۆژ ، خاتوو بیتینا بال كردیه ههراو وتی لههامبۆرگ پرسهی بۆ دامهنێن دواتر لهم شارهی خۆم ناشتمان و گرێ بهستی گۆڕهكهشیان تا بیست و پێنج ساڵ بۆ كرا و پرسهیهكی پچوكیشمان بۆ دانا و ئێستا حكومهت دهیهوێت گیانلهدهستدانی یاد بشارێتهوهو باسی نهمێنیت سهرهڕای ئهمهش ئێمه كهداوای مافی پهنابهرێتیمان كردوه ئیهانهدهكرێین و پێمان ئهڵێن باسی منداڵهكهتان ههر مهكهن لهوهش ترسمان ههیه ههر لهئهلمَانیان بهدهرمان بكهن بۆیه داوا لهرهوهندی كوردی و رێكخراوهكانی كۆمهڵگای مهدهنی و حزبهكوردییهكان دهكهین بێن بههانامانهوه و هاوكاریمان بكهن.

دایکی یاد دەڵێت ئێمه بۆئهوه هاتینه ئهوروپا و ئهلمانیا كه ژیانمان پارێزراو خۆشگوزهران بین كهچی ژیانی یاد یان لێسهندینهوهو بهداخهوه رۆڵهكهم كۆچی ههتاههتایی كرد و دو كوڕهكهی تریشم توشی نهخۆشی دهرونی هاتوون و منداڵێكی تریشـان بوهو له خۆشی یادی كۆچ كردو ناومان ناوه یاد .

دایکی یاد داواکارە لە ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا تكایه رێكخراوهكان و حكومهتی ئهڵمانی وهرن بههانامانهوه، ئێمه دهمانهوێت داوای قهرهبوی رۆحی خۆمان بكهینهوه ههر چهنده رۆحی یاد قهرهبوو ناكرێتهوه دەمانەوێت هەندێ لە ئێشو ئازارەکانمان کەمکەینەوە.
به‌روار:  25/06/2017
3179   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   393
کۆی سه‌ردان:   29256579