نوکتەی ژنە داعشە ڕووسیەکەی موسڵ
لە موسل بابی سالح کە دوکاندارەو داعشەکی ڕووسی دەبیتە دراوسێی ، ئەو ڕوسیە عادەتی ئێراقیان هەڵدەگری و هەموو شتەکی لە بابی سالحی بەقەرز دەکڕی وەختەک قەرزه كان زۆر دەبن و داعشەکەش لە شەڕی رزگارکردنی موسڵ دەکوژرێ .
بابی سالحی لەسەری خۆی دەداو دەڵێ : قوڕم بەسەری بو پارەکەم هەموو ڕۆیی ، پاشان فکرەکی لۆ دێ بچی یاخەی ژنی روسیەکەی بگری و داوای قەردەکەی لێ بکاتەوە ،
وەختەک دەچی دەبینی ژنە زۆر جوانە بەخۆتان دەزانن ژنی ڕوسی درێژ ، سپی ، چاوشین .
ژنە دەڵێ : ئەمن ئێستا بێوەژنم مێردم نەمایە هیچ پارەم نیە ، مەگەر بمخوازی لەجیاتی پارەکەی ،
بابی سالحی زۆر کەیف خۆش دەبی باوەڕ ناکا بویتە مێردی ئەو حۆریەی ،
وەختەک مەفرەزەکی داعش لە دەرکەی دەدەن دەڵین ئەو ژنەی تەڵاق دە ، بابی سالحی لە ناوکی ڕا دەپسێ دەڵی لۆ کاکە چ بوە ؟
دەڵێن ئەو ژنە لەکنەمە ناوی بە موجاهید نوسرایەو دەبی بینێرین خۆی بتەقێنیتەوە .
بابی سالحی دەڵێ : ئەوجە لۆ داکی سالحی لەجیاتی وی نانێرن نوێژکەرە ، حەجی ماڵی خوای کردیە ، بەڕۆژیشە .
بهروار: 23/06/2017
4249 جار خوێندراوهتهوه
|