زەنگیانەی ئاویی
رستی پێنجەم
( من هەم یا نیم )
هه بم ۆگرنگ نييه لاى ت بم يا خود نه كه من هه م یەگرنگ ئەوە و اوى دوزمنچبه كويرايي به خوشنودى دۆستانم .بم وژمن،وه نى دئەگەر خا
( کات )
ئەوەندە کاتم هەیە بۆ ئاشقبوون
کاتم نییە بۆ مردن،
دەسا مەرگ چاوەڕوان بە ..
ئەودەمەی، نەمتوانی ئاشق بم
گیان چییە !! پێشکەش بەتۆ بێت
کات بەفیڕۆمەدە..
تازووە، وەرە بیبە.
( تاوان )
چ تاوانێکی گەورەیە
لە گەرمەی جەنگدا
خۆشەویستی و
لە ئاشتیدا،
مەینۆشینت، لێ یاساغ بکەن.
( شای جوانان )
ئەتۆ، جوان نیت
لەدیدی منەوە نا ..
دڵساردان
لەبەر دڵی ئەمن
ئەتۆ، نەك هەر جوانی
بەڵکو شای جوانانی .. ئەتۆ .
( سێبەر )
من، ناتوانم .
تۆ لەبیرکەم .. نا
خۆت دەزانی
لەدووت دەخشێم وەکو سایە
گەر تۆ توانیت
من لەبیرکەی
لە سایەی بێکەسی خۆتدا
نەك هەر خۆت ..
سێبەرەکەشت ون دەکەی .
( قەفەی گۆچان )
کە تۆ بارکەی بڕۆی
بەتەنها جێمهبێڵی
کەی بەزمانما دێت بڵێم
خواکەی بانی سەر
ئاگادارت بێت
بارکە و برۆ
خوا بکات .. تەنهایی
کۆڵیکی هێندە قورس بێ
پشتت لەژێریا بچەمێ
هەروەکوو، قەفەی گۆچان.
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
بهروار: 21/06/2017
472 جار خوێندراوهتهوه
|