ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی په‌نابه‌رانه و زیاتر له 22 ملیۆن كه‌س له جیهاندا بوون به په‌نابه‌ر
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌رواری 20 حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه كه به بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌رواری چواری كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2000 ه‌وه به فه‌رمی ناسێنراوه. له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه‌دا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتگیری و هاوسۆزیه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی جیهان ، كۆمسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ئاماری په‌نابه‌ران و ئاواره ناوخۆیه‌كان له جیهاندا بلاَوكردهوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره تا كۆتایی ساڵی 2016 ، ژماره‌ی په‌نابه‌ران له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌شتۆته 22 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچاربوون ماڵوحاڵی خۆیان جێ بهێڵن كه به‌شی زۆریان ئاواره‌ی ناوخۆین گه‌شتۆته 65 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕیكخراوه‌كانی داكۆكیكاره له مافی په‌نابه‌ران له جیهاندا كه سه‌ره‌ڕای زیادبونی بێشوماری په‌نابه‌ران ، هاوكاریه مادیه‌كان بۆ پشتگیریكردنی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ڕووی له كه‌می كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، وولاَتان به‌رده‌وامن له سیاسه‌ته تونده‌كانی وه‌ك دیپۆرتكردنه‌وه و پۆڵینكردنی كۆچبه‌ران به‌جۆرێك وولاَتێكی وه‌ك ئوسترالیا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی گرتن و گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَتهی كه لێوه‌ی هاتوون و ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپاش به‌به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌راندا.
سه‌باره‌ت به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌ران و ئاواره ناوخۆیه‌كان له جیهاندا ، سوریا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت بۆ هه‌بوونی زۆرترین په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی ناوخۆیی له جیهاندا له پاش سوریاش وولاَتانی تری وه‌ك ئه‌فغانستان و عێراق دێن.
بهروار: 20/06/2017
1454 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|