بە هەزاران ئیسلامیی تووندڕەو لە سویددان
پۆلیسی ئاسایشی سوید (SÄPO) لە ڕوانگەی هەڵسەنگاندنەکانیانەوە ڕایانگەیاند کە بە هەزاران تووندڕەو لە سویددا ئەمڕۆ بوونیان هەیە.

پۆلیسی ئاسایشی سوید (SÄPO) بە ئاژانسی هەواڵەکانی تێی تێی ڕاگەیاندووە کە زیادبوونی ڕێژەی تووندڕەو  لە سویددا و  لەم چەند ساڵەی دوایدا لە ڕادەبەدەرە، هەروەک ئەوە لە کۆمەڵگەدا تەقیونەتەوە. هەروەها باسیان لەوەش کردووە کە ئەمە یەکەمجارە بەم شێوە ڕێژەی هەڵکشانی تووندڕەو لە سویددا ببین. بەتایبەت تووندڕەوە ئیسلامییەکان باسی لێ وە کراوە. لە ئەمساڵدا هەتاوەکو ئێستا مانگانە سێپۆ ٦٠٠٠ ڕاگەیەندراوی لەسەر تیرۆریسم پێگەشتووە. ئەمەش بەراود بە پێنج ساڵ زۆر زیادیکردووە، بۆ نمونە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا مانگانە سێپۆ ٢٠٠٠ ڕاگەیەندراویان پێگەشتووە.

سێپۆ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان بەتایبەت لەلایەن کۆمەڵگەوە ئاگادار دەکرێنەوە، بۆنمونە خەڵکی پەیوەندیان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی زانیاری لە ئینتەرنێدا پێ وە دەکات، یان زانیارییان لە دەروەی وەڵات و لەلایەن دەزگا هەواڵگیرییەکانی دیکەی وڵاتانەوە پێ دەدرێت. سەرەڕایی ئەوە ئاستی هەڕەشە لەسەر سوید لە هەمان ئاستی ٢٠١٠ دایە. سێپۆ ت ئاماژەی بەوە کردووە  کە ئەوان لە ئێستادا هیچ هۆکارێک نابیننەوە هەتاوەکو ئاستی هەڕەش گۆڕانکاری بە سەردا بهێنن

لینکی هەواڵ
به‌روار:  17/06/2017
1754   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   355
کۆی سه‌ردان:   29232427