دوو كه‌س له‌وانه‌ی په‌لاماری خۆپیشانده‌ره كورده‌كانی ئەمریکایان دا ده‌ستگیركران
پۆلیسی واشنتۆن، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كه‌سی راگه‌یاند، كه مانگی رابردو له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریكا په‌لاماری ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری كوردییاندا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی واشنتۆن، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: سنان نارین له ویلایه‌تی ڤێرجینیا به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران به چه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هاوكات ئه‌یوب یه‌ڵدرم له ویلایه‌تی نێوجێرزی به هه‌مان تۆمه‌ت‌و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران به به‌كارهێنانی چه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. رۆژی 16ی مانگی رابردو، پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له واشنتۆن، به‌توندی هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر‌و چه‌ند خۆپیشانده‌رێكیان برینداركرد، ڕووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه، به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی توندیان له حكومه‌تی توركیا گرت.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 15/06/2017
1504 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|