ریفراندۆم و شەرم
مەریوان وریا قانیع
سایتەکان

دەسەڵاتدارە سوڵتانییەکانی ھەرێم، بەھەموو زمانەکانی دونیا، لەناویاندا بە زمانی تورکیی و عەرەبیی و ئینگلیزیی، لەسەر تەلەفیزیۆن و لەناو کۆبوونەوە ئاشکرا و نھێنیەکاندا و لە رێگای تەلەفۆنەوە، بە ھەموو دونیا دەڵێن "ریفراندۆم مانای سەربەخۆیی نییە" و "ئێمە لە عێراق جیانابینەوە"، کەچی بە زمانە کوردییەکەی خۆمان، ھەم بە کرمانجیی و ھەم بە سۆرانیی، بە کادرە ئیعلامییە بەستەزمانەکانی خۆیان وتووە بقیرێنن و باس لە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی بکەن. ھەرکەسێکیش لەمە کەمتری ووت بە خائین و ناپاکیی بکەن.

دوورویی و درۆکانی ئەم نوخبە سوڵتانییە بە ڕادەیەک ئاشکرا و سەتحیی و بێپەردەن، مناڵێکیش باوەڕ بە قسە و باسەکانیان ناکات. ئاخر شەرم نییە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەھانەیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوەبێت کەدەڵێن: "دەمانەوێت بزانن میلەتەکەمان چی دەوێت"، قوباد تاڵەبانی وای بە کەناڵی تەلەفیزۆنی بی بی سی وت.

ئاخر ھەر کەسێک لەسەر ئەم ئەستێرەیە ئەم قسەیە بکات، نابێت کورد خۆی بیکات، بەتایبەتی نابێت سەرکردایەتییەک بیکات کە زیاتر لە نیو سەدەیە بەناوی ئەو میلەتەوە قسە دەکات و بەناوی ئەو میلەتەوە سیاسەت دەکات. چ عەیبەیەکی سیاسیی و ئەخلاقیی گەورەیە تۆ لە شەستەکانەوە سەرکردایەتیکردنت مۆنۆپۆڵکردبێت و خۆت بە نوێنەری ژمارە یەکی میلەت بزانیت، کەچی لە دەیەی دووھەمی سەدەی بیست و یەکەمدا بڵێیت ریفراندۆم دەکەم بۆ ئەوەی بزانم میلەتەکەم چی دەوێت!

شەرمە بە راستیی شەرمە.
به‌روار:  13/06/2017
1095   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   433
کۆی سه‌ردان:   29233268