تێکدان وڕوخاندنی پترلە ۵۰ دانە دوکان لە”نەنەڵە”ی سنە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵنێرییەکانی سەربەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران،بەرپرسی ئیدارەی جێبەجێکاری شارەوانی سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەواڵی ڕووخاندنی پترلە۵۰دانە دوکانی بێمۆڵەتی لەناوچەی دابڕاوی شاری “نەنەڵە” بڵاو کردەوە وکوتی : لەماوەی یەک حەووتووی ڕابردوو پترڵە ۶۰دوکان کەلە ڕێی سازکردنی بێمۆڵەتەوە بینا کرابوون،بەحوکمی سەرچاوە قەزاییەکان تێکدران.

حەوتووی ڕابردوویش بەپێی حوکمی ناوەندە قتزاییەکان  مۆڵەتی ڕوخاندی ۱۳دانە لەو دوکانانەی بەشێوەی نایاسایی وبێ مۆڵەت لەڕێگەی سەرەکی نەنەڵە وەرگیرا وبەئامادەبوونی بەرپرسانی قەزایی وئینتزامی ،تێکدانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە  زۆربەی زەوییەکانی هەڵکەوتە لەڕێگەی سەرەکی ناوچەی دابڕاوی شاری ،سەربە زنوییەحکوومییەکان ووەکوو زەوی نەتەوەیی(ملی)هەژمار دەکرێن.

جێگەی باسە وبەپێی لێدوانی یەکێک لەخاون دوکانەکان کەبۆ هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دواوە ،هێزەکانی شارەوانی بەهاریکاری هێزە ئینتزامییەکان لەچەندد حەوتووی ڕابردوودا دەستیان داوەتە ڕووخاندنی دوکانی زۆربەی هاوڵاتیان وئەم دەسپێشخەرییە لەکاتێکداهاتۆتە ئاراوە کە کەلووپەلی دوکانداران بووە بەژێر خاک وخۆڵ وڕوخەکی ئەم تێکدانەوە ولەلایەن ماشێنەکانی شارەوانییەوە گوازراونەتەوە بۆشوێنێکی نادیار.

هەروەها ئەم دوکاندارانە ڕایان گەیاند کەماوەیەکە شارەوانی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ئەو زەوینانەی کەبە گرێبەست کڕدراون و دەستیان بەسەردا گرتوون وهەروەها دەڵێن کەئەم زەوییانە حکوومین بەڵام دوورە لەڕاستی چونکوو ئەو زەوینانەی لەم ناوچەیەن زەوینی کشتووکاڵین کەبەهۆی ووشکەساڵی ولێدانی ڕێگە بۆ کشتووکاڵ نابن ولەلایەن خاوەنەکانیانەوە فرۆشراون.

 http://www.kmmk.info/ku/7014

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  12/06/2017
571   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   738
کۆی سه‌ردان:   29246951