پێنج خۆكوژەكەی تاران کوردن
خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئەو كەتیبەیەی ئیرانی بڵاوكردەوە، كە پێش ئەوەی هێرش بكەنە سەر ئارامگای ڕێبەری شۆڕشی ئەو وڵاتە و پەرلەمان داوادەكەن، "ئیماندارانی ئەهلی سوننە لەو وڵاتە بەدوایاندا بڕۆن" و بە كوردی قسە دەكەن.

 ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا، وەسیەتی ئەو پێنج تیرۆرستەی بڵاوكرۆدتەوە، كە پێش ئەوەی هێرش بكەنە سەر چەند شوێنێكی تارانی پایتەختی ئیران دەڵێن: "ئێمە كەتیبەیەكین لە ئیران و سەر بە داعشین، ئێمە یەكەم كەتیبەین و چەندینی دیكەمان لەگەڵە".

هەر لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا، كە بەزمانی كوردی دەدوێن، كۆماری ئیسلامی ئیران بە "ڕەوافز و دەرچوو لەدین ناو دەبەن" و داوا لە ئیماندارانی ئەهلی سوننە دەكەن، "ئەو ڕێبازەی ئەوان دژی حكومەت  گرتویانە بەر درێژە پێ بدەن و لەناویان ببەن".

هەر لەمیانەی وەسێتنامەكەیاندا ئەو پێنج تیرۆرستە، باس لە ڕەوشی جیهاد دەكەن لە وڵاتەكەیان، ئیران بە دەستتێوەردانی زۆربەی وڵاتانی دەورووبەر ناو دەبەن بەوەی دەستی هەیە لە شەرەكانی موسڵ و سوریا و لیبیا و یەمەن، بۆیە "بەسەری شەڕی ناوچەكە" ناویان دەبەن، لەدوای ئەوانیش وەك ئەو كەتیبەیە ئاماژەی بۆ دەكەن، هێرش دەكەنە  سەر وڵاتی سعودیە و بە بەكرێگیراو ناویان دەبەن.
به‌روار:  09/06/2017
742   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   712
کۆی سه‌ردان:   29251439