سه‌دان ئیسلامی توندڕه‌و له ئه‌ڵمانیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه
كه‌ناڵی ره‌سمی ARD بڵاویكرده‌وه له‌ئه‌ڵمانیا تائێستا 350 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان ده‌ركراوه‌و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 34% به به‌راوورد به ساڵی ڕابردودا زیادیكردووه پسپۆڕان پێیان وایه ئه‌و توندڕه‌وانه زۆربه‌یان گه‌نجن.
ئاشكراكردنی سه‌ره‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه له‌دوای ئه‌وه‌هات كه پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌دواداچونیان بۆ ئه‌م كه‌یسه كردووه‌و به‌شێك له‌و توندڕه‌وه ئیسلامیانه خاوه‌نی باگراوه‌ندی ئه‌نجامدانی تاوانن بۆنمونه هه‌ندیكیان رۆڵیان هه‌بووه له‌دروستكردنی شانه‌ی تیرۆرستی و ئاماده‌كردنی تاوان وهانداندا، هه‌ندێكی تریان هۆكاره‌كانیان سیاسیه‌و له‌و تاوانانه‌ن كه‌زیان به‌ئینسان ده‌گه‌یه‌نێ و قاچاخچێتی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه كه‌له‌مه‌ترسیداره‌كانن.
وته‌بێژی سیاسی ناوخۆی پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانه له‌وه‌ی هه‌ریه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له‌ئه‌ڵمانیا به‌كاری توندوتیژی هه‌ستاون لای ده‌سه‌ڵاته ئه‌منیه‌كان ناسراوبوون وه‌ك ئه‌نیس عامری كه‌تاوانه‌كه‌ی سه‌ری ساڵی به‌رلینی ئه‌نجامدا.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
به‌روار: 08/06/2017
3145 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|