قاچاخچێتیكردن به كۆچبه‌رانه‌وه له‌ڕیزبه‌ندی سیێه‌می بازرگانیه نایاساییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌رپرسی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند كاری قاچاخچێتیكردن به كۆچبه‌رانه‌وه له‌ئێستادا له ڕیزبه‌ندی سێیه‌می گه‌وره‌ترین ئه‌و بازرگانیانه‌یه كه له‌لایه‌ن تاوانبارانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
ویلیا‌م لاسی سوینگ ، به‌رپرسی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت له‌پاش قاچاخچێتیكردن به چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ، قاچاخچێتیكردن به كۆچبه‌رانه‌وه له ڕیزبه‌ندی سێیه‌می گه‌وره‌ترین ئه‌و بازرگانیانه‌یه كه له‌لایه‌ن تاوانباره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
ئاشكراكردنی ئه‌و زانیاریانه له‌كاتێكدایه كه دادگایه‌كی وویلایه‌تی ڤیكتۆیای ئوسترالیا تۆمه‌تی كاری قاچاخچێتیكردنی به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند كه له‌ساڵی 2013 دا له‌نێوان عێراق و ئوسترالیادا كاری قاچاخچێتی كردووه به كۆچبه‌رانه‌وه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كانی به‌شێك له وولاَتانی جیهان به تایبه‌تی له وولاَتانی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقا ، كاری قاچاچێتیكردن به كۆچبه‌رانه‌وه به‌رده‌وامه كه به ووته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ، داهاتی سالاَنهی ئه‌و بانده قاچاخچیانه له هه‌موو جیهاندا ده‌گاته 35 ملیار دۆلار.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ، ناین نیوز
بهروار: 08/06/2017
1296 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|