نەرویژ داوای پارەکانی لەدەسەڵاتی فەلەستین دەکاتەوە.

حکومەتی نەرویژ داوای ئەو پارانە دەکاتەوە کە بەخشیویەتی بە سەنتەری ژنان لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، چونکە سەنتەرەکە بەناوی ژنێکەوە ناونراوە کە بەشداری هێرشێکی چەکداری لە ئیسرائیل کردووە کە 37 کەسی تیا کوژراوە.
وەزارەتی دەرەوەی نەوریژ دەڵێ نایەوێ پەیوەندی  بە دامودەزگایەکەوە هەبێ ، کەبەناوی تیرۆریزمەوە ناوبنرێ.
سەنتەرەکە بە ناوی دەلال مەغریبیەوە ناونراوە کە ئەندامی بزووتنەوەی فەتحی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین بووە و ساڵی1978 لەهێرش بۆسەر ئیسرائیل بەشدار بووە و لە هێرشەکە گیانی لەدەستداوە. 

سکای نیوز
مالمۆکورد
به‌روار:  29/05/2017
1453   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1003
کۆی سه‌ردان:   29264521