تره‌مپ دەلێ سه‌دان ملیار دۆلارم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا
خه‌ندان-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌سه‌دان ملیار دۆلاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ كه دوێنێ كۆتایی به‌گه‌شته‌كه‌ی هێنا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی "به‌سه‌دان ملیار دۆلارم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هێناوه‌ته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه‌ش واتای كار، كار، كار".
تره‌مپ له‌نێوان 20-27 ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدا.
یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ، سعودیه بوو، كه تێیدا گرێبه‌ستێكی بۆ فرۆشتنی چه‌ك به سعودیه به‌به‌های 350 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته واژۆكرد.
دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ، ئیسرائیل بوو، دواتریش سه‌ردانی فه‌ڵه‌ستینی كرد.
به‌شی دووه‌می گه‌شته‌كه‌ی تره‌مپ له‌نێوان رۆژانی 24-27 ی ئه‌م مانگه، به‌شداریكردنی بوو له لوتكه‌ی 28 ی ناتۆ له برۆكسل و كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان له ئیتاڵیا.
به‌روار: 28/05/2017
1389 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|