ئوسترالیا : په‌نابه‌رانی "ساخته " دیپۆرت دەکاتەوە
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا ، حكومه‌تی ئه‌و وولاَته له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ، 278 په‌نابه‌ری دیپۆرتكردۆته‌وه.
مایكڵ پیزولۆ ، سكرتێری وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند له سه‌دا 65 ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه دیپۆرتكراونه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌و هۆكاره بووه كه ئه‌و كه‌سانه به سه‌ردان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وولاَته‌كانی خۆیان له‌كاتێكدا له كه‌یسه‌كانیاندا پێشتر وتویانه له وولاَتی خۆیان چه‌وسێنراونه‌ته‌وه . له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش ، ئه‌و په‌نابه‌رانه به په‌نابه‌ری " ساخته" ناوزه‌ند كراون. هاوكات ، له‌سه‌دا 35 یشیان به‌هۆی پێشكه‌شكردنی زانیاری هه‌ڵه‌وه مافی په‌نابه‌رێتیه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
هاوكات ، پیزولۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له‌به‌ر هه‌مان هۆكار له ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی 335 په‌نابه‌ری تر.
هه‌رچه‌نده شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئاشكرا نه‌كراون ، به‌لاَم به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی ئه‌و وولاَته به‌شێك له په‌نابه‌رانی ئوسترالیا به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی و كوردن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی هێراڵد سه‌ن
به‌روار: 28/05/2017
1550 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|