ڕۆژێکی کەرنەڤاڵی هاممارکوللێن بۆ کورد تەرخان دەکرێت لە یۆتۆبۆری
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو، لە کەرنەڤاڵ ساڵانەی هاممارکوللێن کە بە (Hammarkullekarnevalen) ناسراوە لە شاری یۆتێبۆری ڕۆژێک تایبەت بە کورد تەرخان دەکرێت.

لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی کەرنەڤاڵی ساڵانەی هاممارکوللێندا کە ئەمڕۆیە، کوردان بە چەندین چالاکیی جیاجیا بەشدار دەبن. دڵشاد ئەحمەد سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە شاری یۆتێبۆری، باس لە گرنگیی تەرخانکردنی ئەم ڕۆژە دەکات و دەڵێت:

      ئێمە ئەمڕۆ لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە هەتاوەکو نۆی شەو بە چەندین چالاکیی جیاجیا، بۆ نموونە گورانی و چالاکیی هونەری، بەشداریی فیستیڤاڵی هاممارکوللێن دەکەین. هاوکات دەستەی بەڕێوەبەرانی کەنەڤاڵەکە لەوە بەئاگان کە کوردان توانای بەڕێوەبردنی ڕۆژێکیان لەم کەرنەڤاڵەدا هەیە.

 کەرنەڤاڵی هاممارکوللێن لە ساڵی ١٩٧٤ وە دامەزراوە و زۆربەی گرووپە بەشداربووەکان لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینەوەن. ئەم کەرنەڤاڵە لە کۆتایی مانگی پێنجدا واتە دواین ڕۆژانی پشووی مانگ پێنج و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەڕێوەدەچێت و چەندین چالاکیی جۆراوجۆری هونەریی تێدا ئەنجام دەدرێت.

 پێشووتر کورد ڕۆڵێکی سەرەکیی لەم کەرنەڤاڵەدا بە بەشداریکردن بە بۆ نمونە بە گرووپی هەڵپەڕکێ هەبووە، بەڵام ئێستا ئەو گرووپە بە وتەی دڵشاد ئەحمەد نەماوە و کەرنەڤاڵەکە‌ش گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  26/05/2017
1089   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   211
کۆی سه‌ردان:   29305979