مۆبایلەكەی ترامپ
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی axiosی ئەمریكی مۆبایلەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تەنها ئەپلیكەیشنی "تویتەر"ی تێدایە.
ئەو پاڵپەڕە بڵاویكردووەتەوە: مۆبایلەكەی ترامب جۆری "ئایفۆن"ە، هەروەها تاكە ئەپلیكەیشنێك كە تیایەتی "تویتەر"ە، هەروەها ئەو مۆبایلەش تەنها بۆ بڵاوكردنەوەی پۆستەكانی لەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە بەكار دەهێنێت.
پێشتریش ترامپ ئاماژەی بەوەداوە: تویتەر بۆیە بەكار دەهێنێنت چونكە باشترین رێگەیە بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەمریك و لەوە باشترە كە پشت بە راگەیاندنی ناڕاست و نا دروست ببەستیت.
نەوا
به‌روار:  26/05/2017
1128   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1215
کۆی سه‌ردان:   29237088