باڵێۆزخانەکانی سوید لە ئەگەری بەرتیلی سەرەفرۆشتن دەکۆڵنەوە

ژمارەیەک لە باڵێۆزخانەکانی سوید لە گومانی بازرگانیکردن بە سەرەی چاوپێکەوتنی تایبەت بە یەکگرتتنەوەی خێزان، دەکۆڵنەوە.

ئەو کارە لە دوای ڕووهەڵماڵینەکەی ئێکۆت، بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید و تەلەفزیۆنی سوید دێت کە ژنێک بۆ ئەوەی بگاتەوە بە هاوسەر و منداڵەکانی کە لە سوید مافی پەنابەرییان وەرگرتووە، لە سەرەی چاوپێکەوتندا بووە لە باڵێۆزخانەی عەمانی پایتەختی ئورودن.

بەڵام کەسێکی نەناسراو پەیوەندیی بەو ژنەوە کردبوو کە گەر 100 هەزار کرۆنی بداتێ ئەوا سەرەی چاوپێکەوتنەکەی بۆ پێش دەخات.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەوە دەستگەی کۆچ و وەزارەتی دەرەوە چەندین پەیوەندیان لەو بارەیەوە پێوە کراوە کە لەو جۆرە بازرگانییە لە باڵێۆزخانەکانی سویددا ڕوویداوە.

باڵیۆزخانەکانی سویدیش بۆ نموونە لە عەمان، ئەنقەرە و خەرتوم کە چاوپێککەوتنی بۆ یەکگرتنەوەی خێزانە پەنابەرەکانی سوید تێدا ئەنجام دەدرێت، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەو جۆرە بازرگانییە.

ئێریک ئولێنهاگ باڵێۆزی سوید لە عەممان دەڵێت دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە چەند دۆسییەیک کردووە و دەڵێت تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ئەگەری ئەو جۆرە بازرگانییەیان دەست نەکەوتووە و هیچ باڵیۆزێکیش ئەو گومانەی لەسەر ساغ نەبۆتەوە. ئولێنهاگ دەڵیت پێدەچێت ئەو کەسەی ئەو تەلەفۆنەی بۆ ژنەکە کردووە کەسێکی دەرەکیی بێت واتا کارمەندی باڵیۆزخانەکە نییە.

جێ باسە باڵێۆزخانەی سوید لە خەرتوومی پایتەختی سودانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تائیستا لێکۆڵینەوەکان هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ڕووداوی لەو جۆرە دەست نەکەوتووە و هیچ کارمەندێکی باڵێۆزخانەکانیش گومانی فرۆشتنی سەرەی چاوپێکەوتنیان لێ نەبینراوە. بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبێت.

لینکی هەواڵ
به‌روار:  24/05/2017
1351   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   277
کۆی سه‌ردان:   29231718