8 کەس لە 10 ڕۆژ خۆیان کووشتووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی ١٩ ساڵان لە شاری مهاباد خۆی کوشتووە و ئەوەش هەشتەمین هەواڵی خۆکوشتنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا.

بەپێی هەواڵی چالاکان و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو کچەی خۆی کوشتووە ناوی "شەیما قەرەنی"یە و نەزانراوە کە هۆکاری سەرەکی خۆ کوشتنەکەی چی بووە.

بەشێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن شەیما لەڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا شەش ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە و ٢ کەسی دیکەش لە ڕەگەزی نێر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
به‌روار:  24/05/2017
874   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   141
کۆی سه‌ردان:   29227016