چێشتخانە بە جرجەوە
زاهیر تۆفیق
مالمۆکورد

 
بە ئامادە بوونی چەندین جرج چێشتخانەیەک خواردن پێشکەش بە میوانەکانی ئەکات .

لە هەنگاوێکی نامۆ و نەترس دا چێشتخانەیەکی گەشتیاری لە ولایەتی کالیفورنیای ئەمریکی بڕیاری داهەلێک بۆ میوانەکانی بڕەخسێنێت کە خواردن و خواردنەوە بخۆن لەگەڵ چەندین جرج دا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەک دا.
وئەم چێشتخانەیە لەسەرەتای مانگی حوزەیران دەست دەکات بە پێشکەش کردنی ئەم خزمەتە ، وە نرخی بەشداربوون نزیکەی ٥٠ دولاری ئەمریکیە وەئەم خزمەتە خواردن و پارچەیەک کێک و شۆربایەکی گەرم ئەگرێتە خۆ.
وە وتەبێژێک بەناوی ئەم چێشتخانەیەوە ئەڵێت : هیچ پێویست ناکات میوانەکان لە تەندروستیان بترسن، چونکە چێشتخانەکەیان هەموو ڕێنامایە تەندروستیەکان پەیڕەو دەکەن، وە ئەڵێت ئەو جرجانەی ئەوان بەکاری دینن لەناو میوانەکانیاندا هەر هەموویان پاکن وە هیچ هەڕەشەیەک  دروست ناکەن بۆ سەر تەندروستی میوانەکان .
وە ئاژانسی بەخێوکردن و لەخۆگرتنی جرج هەموو پێویستیەکانی جرج بۆ ئەم چێشتخانەیە گرتۆتە ئەستۆ وە هەلی ئاوێزە بوونی جرج بە  میوانەکان ئەڕەخسێنێت تاکو میوانەکان پێش نانخواردن جرجەکان دەستەمۆ بکەن بەپێی پێگەی ( یو بی ئای) ئەلکترونی .
به‌روار:  24/05/2017
682   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   545
کۆی سه‌ردان:   29261507