مەلا مستەفاو نەوشیروان مستەفا

كەمال رەئوف
شارپرێس


مەلا مستەفای بارزانی لەسەردەمی خۆیدا دیاریترین سەركردەی كورد بوو، لەشۆڕشدا لەهەژارترین خێزانەوە بۆ دەوڵەمەنترین، لەخوێنەوارو نەخوێنەوار لەدەوری خۆی كۆكردبووەوەو بەباش خراپەوە زۆرینەی خەڵك ئەویان بەسەركردەی خۆیان دەزانی، بەڵام پارتی نەیزانی، یان نەیتوانی تەقدیری ئەوە هەستە میللییەی خەڵك بگرێت‌و بارزانی كردە سەركردەی پارت‌و خێزانێك.

هیوادارم گۆرانخوازەكانیش لەوە تێبگەن ئەوەی لەمەراسیمی بەخاكسپاردن‌و ماڵئاوایكردنی كاك نەوشیروان ئامادەبوون، هەموویان گۆرانخوازو دەنگدەری بزووتنەوەی گۆران نەبوون. 

ئەوان بۆ ئەوە هاتبوون، تا رێز لەخەباتی 50 ساڵەو كەسایەتی خۆنەویستی ئەو سەركردەیە بگرن، بۆیە هەقوایە ئەو غەدرەی پارتی لەمە مستەفا بارزانی كردە، گۆرانخوازەكانیش لەكاك نەوشیروانی نەكەن. 

بۆ ئەمەش پێویستە رێگە نەگرن لەهەركەسێك گەر بیەوێت بەهەر شێوەیەك، كە خۆیی دەیەوێت تەعبیر لەگەورەیی وەفاداری بۆ ئەوزاتە بكات، ئەركی ئەوان پارستنی ئەوكەسایەتییە، كە وەك سەركردەیەكی میللی خۆشەویست مەراسیمی بەخاكسپاردنی بۆ كرا. 

وەفاداری گۆرانخوازەكان بۆ نەوشیروان مستەفا درێژەپێدانی پەیامەكانیەتی نەك خۆ بەخاوەنكردنی‌و راگرتن‌و نیشاندانی تەنیا وەك سەركردەی گروپێكی دیاریكراو، چونكە چیتر نەوشیروان مستەفا تەنیا سەركردەی هەر گۆرانخوازەكان نییە، بەڵكو سەركردەی میللەتێكە.

به‌روار:  22/05/2017
1352   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   639
کۆی سه‌ردان:   29261923