ئەمریکا پشت لە سوید ناکا
دوودڵیەکی زۆر لە بارەی پێوەندیەکانی نێوان سوێد و ئامریکا بە دوای هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترامپ دا دروست ببوو.

سوێد دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئامریکا هەناسەیەکی ئاسوودەی هەکێشا، ئەوە بە گوێرەی وتەکانی ماتس ئێریکسۆن (Mats Eriksson)لێکدەرەوی پرسی ئاسایشی سیاسی لە بارەی ئەو کۆبوونەوەی لە نێوان پێتەر هولتکڤیست(Peter Hultqvist )وەزیری بەرگری سوێد و هاوشانە ئەمریکاییەکەی جەیمس ماتیس(James Mattis ) ئەنجام درا.

حکومەت هەوڵیکی زۆری داوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هاوکاری لەگەڵ ئامریکا بکا و ئێستا ئاشکرا بوو کە هاوکارییەکە درێژەی هەیە و باش دەچێتە پێش.  

دوودڵیەکی زۆر لە بارەی پێوەندیەکانی نێوان سوێد و ئامریکا بە دوای هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترامپ دا دروست ببوو، بە تایبەت کە ترامپ لە چەند بۆنەیەک دا ناتۆی بە شتیکی کۆن و بێکەلک لەقەڵەم دابوو.

لە رۆژانی سەرۆک کۆماریی باراک ئۆباما دا هاوکارییە سەربارزییەکانی نێوان سوێد و ئامریکا بەرەو پێشەوە چووبوو بەڵام روون نەبوو کە ئایا ئیدارەی نوێ لە سەر هەمان سیاسەت بەردەوام دەبێ یان نا.

پرسی هەرە گرینگ  رێکەوتننامەیەکی هاوکارییەیە کە ساڵی پار لە بارەی مەشقی سەربازی، لێکۆڵینەوە لە بارەی پێشکەوتنی سەربازی  و گۆرینەوەی زانیاریی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ئیمزا کرابوو.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  22/05/2017
899   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   456
کۆی سه‌ردان:   29232712