لەمالمۆ مەراسیمی پرسەی نەوشیروان مستەفا گیرا
ئیمڕۆ یەکشەممە 2017.5.21 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کوردی مالمۆ و سکۆنە لە باشووری سوید . مەراسیمی پرسەی کاک نەوشیروان مستەفا سەرکردەی گەورەی کورد گیرا.
لە مەراسیمەکە (دکتۆر بورهان یاسین)مامۆستای مێژووی زانکۆی لوندی سوید بابەتێکی ئەکادیمی لەسەر ڕۆلی نەوشیروان مستەفا پێشکەشکرد و پاشان برووسکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان خوێنرانەوە.
پاشان مەراسیمەکە بە ووتەی بازنەی ئەنجومەنی باشووری سویدی بزووتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات کە مەراسیمەکەی ساز کردبوو.
ماڵپەڕی مالمۆکورد لە پەیجی فەیسبووکدا چەند گرتە ڤیدیۆییەکی مەراسیمەکەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرد.


به‌روار:  21/05/2017
991   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   766
کۆی سه‌ردان:   29262598