مەراسیمی پرسەی نەوشیروان مستەفا لە داناخ لە هۆڵندا
پرسە ....
رۆژی 19-05-2017 دڵی گەورەی کەڵە سەرکردەیەکی کورد و مرۆڤێکی مەزن لە لێدان کەوت.
کاک نەوشیروان مستەفا وێرای ماڵئاوایی لێمان، بەڵام هیواو ئاواتی زیندوی بۆ میللەتەکەی بە جێهشتووە.
کۆچی ناواده‌ی سیاسه‌تمه‌دار و بیرمه‌ندو رابه‌ری کورد، نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ گشت گه‌لی کورد به سه‌ربه‌رزی ژیا‌و به‌سه‌ربه‌رزی ماڵئاوایی لێ‌کردین.
نه‌وشیروان مسته‌فا له شۆڕشه‌کانی گه‌لی کورد، شوێن ده‌ستی دیاره و تێکۆشه‌رو بیرمه‌ندی خه‌باتی شاخ و شار و دامه‌زرێنه‌ری به‌ره‌ی کوردستانی و ئه‌ندازیاری راپه‌رین و دامه‌زرێنه‌ری په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پیاوی ده‌وڵه‌ت و بونیادنه‌ری ده‌وڵه‌ت.
ماڵئاوایت که‌لێنێکی گه‌وره‌یه له کایه‌ی سیاسی کوردستان و عێراق، بیر‌و رێبازه‌که‌ت به زیندوویی له نێو کورد ئه‌مێنێته‌وه، به ئاسووده‌یی بنوو، هه‌موو گه‌لی کورد خه‌مبار و کۆسکه‌وتووه بۆت، پشتیوانی هه‌ژاران، گۆڕت پڕ له نوور بێت و روحت به به‌هه‌شت شادبێت.
رەوەندی کوردی پرسە و ماتەمینی بۆ ژنان و پیاوان ساز دەکات.
شوێن :
Fruitweg 28-34
2525 KH Den Haag
NEDERLAND
رۆژ : یەکشەممە 19-05-2017
کات : 12:00 تا 16:30
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه: 0643502007
تێبینی: شوێنی راوەستانی ئۆتۆمۆبیل بێ بەرامبەرە
به‌روار: 20/05/2017
1343 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|