هه‌رێمی كوردستان كار به پولی تازه‌ی پۆسته ده‌كات
مالمۆکورد
له‌دوای راپه‌ڕینی مه‌زنی ئاداری 1991 ی گه‌لی كوردستان و هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ، پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردن و ئاڵوگۆڕی پۆسته پولی تایبه‌ت به‌خۆی جیاواز له پولی پۆسته‌ی عێراقی به‌كارده‌هێنێت .
له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای رووخاندنی رژێمی به‌عس له 2003 وه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته‌و گه‌یاندن – پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ، پولی پۆسته له وڵاتی لوبنان و له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و به كوالیتیه‌كی به‌رز و پرۆفیشناڵ چاپ ده‌كات و ئه‌و پولانه له‌كاری رۆژانه‌یدا به‌كار ده‌هێنێت .
بۆ ئه‌مساڵیش 2017 كۆمه‌ڵێكی پێكهاتوو له چوار جۆری پولی پۆسته‌ی و به‌بڕی 880000 دانه چاپكردووه ، دوو دانه‌یان بریتین له دیمه‌نی سروشتی كوردستان و به كامێرای (ئه‌زوه‌ر عه‌بدوڵڵا ) وێنه‌كان له چیای هه‌ڵگورد گیراون .
بۆ ئه‌مساڵ له چاپ كردنی پولی پۆسته‌دا بایه‌خ به په‌روه‌رده‌كاران و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده دراوه‌و یه‌كێك له پوله‌كان بریتی یه له وێنه‌یه‌كی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاری گه‌وره‌ی كورد (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار) ی دانه‌ری ئه‌لف و بێی نوێی كوردی و دووه‌میان قوتابخانه‌ی یه‌كه‌می شاری هه‌ولێره (مدرسة اربيل الاولى) و مێژووی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1930 و ئێستا كراوه‌ته مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده .
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن (به‌شدار ئازاد سه‌عدی) دیزاینی پوله‌كانی پۆسته كراوه .
شایانی باسه پوله‌كانی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی دارای یه‌وه واده‌ی چاپ كردنیان له ساڵی 2016 دواكه‌وت و ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی green-glory بۆ كاری چاپ و هونه‌ری له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان چاپ كراون .
به‌روار: 18/05/2017
877 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|