هونەرمەند هیوا خطاط لە پێشەنگەیەکی نێودەوڵەتی کاریکاتۆریدا

کوردستان سەنگ و بەهای تایبەتی خۆی هەیە، خۆشبەختانە لە ناوەندی هونەر و کەڵچەری پێشکەوتووی ئەمڕۆی خۆرئاوادا.. زوو زوو هونەرمەندانی ئێمە بانگێشت ئەکرێن و شوێنی جوان و شیاویشیان پێئەدەن.

لەم رۆژانەدا، پێشەنگەی کاریکارتۆری نێودەوڵەتی وڵاتی رۆمانیا، کوردستانی بەسەرکردەوە، لەگەڵ دەستەیەک لە هونەرمەندانی کاریکاتۆریستی جیهانیدا، هونەرمەندێکی کوردستانی باشووریشی بانگێشت کرد، بۆ بەشداری کردن لەم پێشەنگەیەدا.

سروشتی ئەم پێشەنگە نێودەوڵەتیانە، ئەوەیە کە لیژنەی زۆر ورد ئیشەکان هەڵئەسەنگێنن و پاشان نمایشی ئەکەن.

دیارە هونەرمەندانێکی زۆر لە هەموو کۆنجێکی دنیاوە بەشداری تێدا ئەکەن.

بەشدارەکەی ئێمە، لەم نماتش پێشبڕکێ جیهانییەدا، نوسەر و هونەرمەند هیوا خطاط بوو، وەک ناوەندەکەمان رێکخراوی "میدیــــا" لە هۆڵەندا، ئاگادارە چەندین جار ئەم هونەرمەندە کوردەی باشووری کوردستان، لە پیشانگە نێودەوڵەتیەکانی هونەری کاریکاتۆری دیکەی دنیاوە بانگێشتکراوە، وەک هەنگاریا، بەلجیکا، یونان و کرواتیا.

بەلای ئێمەوە، خەڵات و پلەی یەکەمی ئەوەندە گرنگی نییە، بەقەدەر ئەوەی هونەرمەندێکی ئێمە لە ئاپۆرای کاریکاتۆریستە جیهانییە ناودارەکاندا و لە تەنیشت، ئەوانەوە بەشدار بێت و خەڵکی جیهان بزانن کوردیش خاوەنی کەلتور و هونەرە و ئاگای لە دنیای رۆشنی هونەری و روناکبیری هەیە.

جوانیەکی دیکەی ئەم بەشداری کردنە، ئەوەبوو، کاک هیوا خطاط ئاماژەی پێدا و جەختی لەوە کردەوە، بۆیە بەشداری ئەم جۆرە چالاکیەنە ئەکات، بۆ ئەوەی ناوی کوردستان بنوسرێت و لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکاندا بچەسپێت.

هیوا خطاط، لێرەدا بە شایانی ئەوەی ئەبینم، پێی بڵێم بژی قارەمانێتی رۆژنامەنووسی کورد، چونکە تا ئێستا لە 5  پێشەنگەی نێودەوڵەتیدا، کارەکانی نمایش کراوە و هەمیشە مەرجی بەشداریکردنیشی ئەوەبووە، کە ناوی کوردستان پێش ناوەکەی خۆی بخرێت .

بێگومان هەمیشە رۆڵی هونەرمەندان و نوسەرانی بەهەڵوێستی کورد هیچی کەمتر نەبووە، لە رۆڵی پێشمەرگە و شەڕڤانانی گیان لەسەردەستی بەرگری.

بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەم لینکانە:

http://www.bestcartoons.net/Car/Alive-Contests/DEVA-2017-Romania/i-tkJWGNJ

http://www.hdk.hr/vijesti/slike/stanje.pdf



 
به‌روار:  10/05/2017
3785   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   194
کۆی سه‌ردان:   29247891