16 پەنابەر لە كەناراوەكانی یۆنان خنکان
لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمێك لە كەناراوەكانی دوورگەی لێسبۆس لە دەریای ئیجە كە كۆچەرانی هەڵگرتبوو، شەش كەس گیانیان لەدەستدا. 
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمیی ANA-MPAی یۆنان، دوای ئەوەی لە نقومبوونی بەلەمێك لە باكووری دوورگەی لێسبۆس لەلایەن یەكەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیاوە، ئاگاداردەكرێنەوە، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی یۆنان، دەچنە شوێنی رووداوەكە و لەوێ تیمە یۆنانییەكان، تەرمی منداڵێك، چوار ژن و پیاوێك دەدۆزنەوە و ژنێكی دووگیانیش رزگاردەكەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەش كە لە میدیای لۆكاڵیدا بڵاوكراونەتەوە، مەزەندە دەكرێت بەلەمەكە سەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ نقوم بووبێت و لەبەرئەوەش كە نازانرێت چەند كۆچەری هەڵگرتووە، گەڕان و پشكنین لە ناوچەكە بەردەوامە.
نەوا

تێبینی ژمارەی خنکاوەکان 16 پەنابەرن وەکو لەسایتە یۆنانیەکە نووسراوە
مالمۆکورد
کلیکی ئێرە بکەن


به‌روار:  25/04/2017
4290   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   473
کۆی سه‌ردان:   29233545